لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا دوو تەوەر باس دەکرێن. یاسای دژە تێرۆر و هەروەهاش ئەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەی لە نێوان وەزارەتی بەرگری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان.
یەکەم: ئەگەر و نەگەرەکانی درێژکردنەوەی یاسای دژە تێرۆر
یاسای دژە تێرۆر لە هەرێمی کوردستانی عێراق یەکێکە لەو بابەتانەی وەک زۆرێک لە دۆسێکانی تر مشتومڕێکی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە و ئەم یاسایەش وەک زۆربەی شتەکانی تری ناو هەرێم بە سیاسی کراوە.
شەش فراکسیۆنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندنێکدا درێژکردنەوەی ئەم یاسایە ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن ئەم بڕیارە لە ئەستۆی پەرلەمانە نەک ئەنجومەنی شورا.
لە بەرامبەریشدا سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمان دەڵێت ڕاگەیاندنەکەی ئەو شەش فراکسیۆنە "مەترسییە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیانی هەرێم".
شەش لایەنەکە (بزوتنەوەی گۆڕان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، کۆمەڵی ئیسلامی، بزوتنەوەی ئیسلامی، حیزبی شیوعی) لە ڕاگەیاندنەکەیاندا باسیان لە هەلومەرجی سیاسی و ئاسایشیی هەرێمی کوردستان نەکردووە بە تایبەتی لەم سەروەختەی شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامیدا، هەروەک چۆن سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیش لە پەرلەماندا ناڵێت بۆچی پێویستە ئەم یاسایە درێژ بکرێتەوە.
بەڵام ئایا لێرەدا هەر ئەمانە کێشەکانن؟ بێگومان نا.
هەرچەندە ئەنجومەنی شورا لە دواترین ڕاگەیاندنیدا لەسەر ئەم دۆسێیە دەڵێت جێی پەرلەمان ناگرێتەوە بەڵام نەبۆتە مایەی ڕەواندنەوەی نیگەرانییەکان کە سەبارەت بە لاوازکردنی ڕۆڵی پەرلەمان هەن.
ئەم یاسای دژە تێرۆرە لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا گێرمەوکێشەی زۆری لەسەرە بە تایبەتیش کاتێک دێتە سەر جێبەجێکردنی بەندەکانی یاساکە کە گازەندەیەکی زۆر هەن لەسەری بەتایبەتی کاتێک بۆ مەبەستی سیاسیانە و کۆت و بەندکردنی ڕکابەرەکان بەکاردەهێنرێت.
ئایا له ههرێمی کوردستان پێویست به یاسایهکی دژه تێرۆر ههیه؟
ئایا یاسای دژه تێرۆر، ههرێمی کوردستانی له تێرۆریستان پاراستوه؟
بهپێی ئهم یاسایه کێ تێرۆریسته؟
بۆچی شهش فراکسیۆنی پهرلهمانی ههرێم نایانهوێت یاسای دژه تێرۆر درێژبکرێتهوه؟
ئایا ئهرکی ئهنجومهنی شورایه تا بڕیار له ئایندهی یاسای دژه تێرۆر بدات؟
(سامی برادۆستی) پارێزهری ڕاوێژکار وهڵامی ئهم پرسیارانه و پرسیار و سهرنجهکانی ئێوهی ئازیزیش دهداتهوه.
دووهەم: مۆرکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان پەنتاگۆن و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی هەرێم.
شاندێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا سەردانی هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات و سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق پێشوازی لەو شاندە دەکات.
لەگەڵ باسکردنی ڕەوشی ئاسایشیی هەرێمی کوردستانی عێراق، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن مۆردەکرێت سەبارەت بە هاوکاری دارایی و لەشکریی هەرێم. وەک باسدەکرێت ئەم هاوکارییانە تا ئەوکاتەی شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی کۆتایی پێدێت بەردەوام دەبێت و شەڕی ئازادکردنی موسڵیش بەشێکە لەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە.
ئەوەی جێی سەرنجە هیچ نوێنەرێکی بەغدا لە مەڕاسیمی مۆرکردنی یاداشتنامەکەدا ئامادەییان نەبوو، وە لە هەمان کاتیشدا پێناچێت بەغدا بەم یاداشتنامەیە زۆر خۆشحاڵ بێت.
ئەگەرچی پێشتر باس لە شییانەکانی بەشداری کورد دەکرا لە شەڕی ئازادکردنی موسڵدا بەڵام لە ئێستادا و پاش مۆرکردنی یاداشتنامەکە یەکلابووەوە کە کورد بەشدار دەبێت، بەڵام باس لەوە ناکرێت ئایا متمانەکان بۆ کورد چین لە پاش ئەم شەڕە.
ئایا دهکرێت واژۆ کردنی ئهم یاداشتنامهی لێکتێگهیشتنهی نێوان وهزارهتی پێشمهرگه و پهنتاگۆن وهک وهرچهرخانێکی دیپلۆماسی لێی بڕوانرێت؟
ئایا هۆکارهکانی واژۆکردنی ئهم یاداشتنامهیه ههر تهنها ئۆپهراسیۆنی ئازادکردنی شاری موسڵه؟
ئایا هاوکارییه داراییهکانی له یاداشتنامهیهدا باسکراون چی دهگرێتهوه و چۆن بهکاردههێنرێن؟
(دکتۆر موحهمهد جهلال مهجید) پسپۆڕی زانسته سیاسییهکان وهڵامی ئهم پرسیارانه و پرسیار و سهرنجهکانی ئێوهی ئازیزیش دهداتهوه.
دەقی بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا:
Your browser doesn’t support HTML5