دۆزینه‌وه‌یه‌کی نوێ ده‌ڵێت دایناسۆره گۆشتخۆره‌کان ئه‌وانه‌ی 90 ملێۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ئه‌رجه‌نتین ژیابوون ڕاوچیـیەکی دڕندەبوون و باڵەکانیان سوودێـکی ئەوتۆی بۆیان نەبووە و تەنانەت بۆ گرتنی نێچیرەکانیشیان بەکاریان نەهێناون.
زاناکان ده‌ڵێن لهب اکووری پاتاگۆنا Patagonia له وڵاتی ئه‌رجه‌نتین، پاشماوه‌ی به‌به‌ردبووی دایناسۆری دوو پێیان دۆزیوه‌ته‌وه له جۆری (گوالیجۆ شه‌نیا) Gualicho shinyae که درێژیه‌که‌ی گه‌شتوه‌ته 8 مه‌تر، باڵی بچووکی هه‌بوه و درێژیی ته‌نها 60 سانتیمه‌تر بوه.
به‌به‌ردبووی گوالیجۆ له پارێزگای رێۆدیجانیرۆ له ئه‌رجه‌نتین دۆزراوه‌ته‌وه، یه‌کێک بووه له جۆری دایناسۆره دڕنده‌کانی له‌سه‌ر دوو پێ ڕه‌ویان کردوه و گه‌وره‌ترین بوون. وه‌ک زاناکان ده‌ڵین، ئه‌وه‌ی سه‌رنج ڕاکێشه له‌میانه‌ی ملێۆنه‌ها ساڵی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م گیاندارانه جه‌سته‌یان و سه‌ریان گه‌وره بوه، به‌ڵام باڵیان به‌بچووکی ماوه‌ته‌وه و کاری ئه‌وتوۆی نه‌بوه.
زانای پاشماوه به‌به‌ردبوه‌کان پیته‌ر ماکۆڤسکی له مۆزه‌خانه‌ی فیڵد Field Museum له‌شیکاگۆ ده‌ڵیت، بوونی دوو په‌نجه له‌باڵێکی کوورتدا ته‌نها له‌جۆری Tyrannosaurs هه‌بوه له‌وانه‌ش T. rex (تیرێکس) که‌هه‌مان شێوه‌یان هه‌بوه.
ماکۆڤسکی ده‌شڵێت ئه‌مجۆره به‌چیا په‌ره‌ی سه‌ندوه و له‌گه‌ڵ تایرانۆسۆردا ڕه‌چه‌ڵه‌کی هاوبه‌شیان نه‌بوه و دوو گروپی جیاواز بوون.
توێژینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌کان بۆ تیگه‌یشتن له ژیانی ڕابردوو له‌سه‌ر زه‌وه‌ی.
زاناکان زانیاریان هه‌یه دوو له ئه‌ستێره گه‌وره‌کان 300 ساڵی تیشک دوور له زه‌ویه‌وه 10 ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ته‌قیونه‌ته‌وه، یه‌که‌م له‌نێوان 8.7 بۆ 6.5 ملیۆن ساڵی خایاندوه و دووهه‌م دوای نزیکه‌ی 3 ملیۆن ساڵ، ئه‌و ده‌مه‌ی شیرەداره گه‌وره‌کان له‌سه‌ر زه‌وی ژیاون، وه‌ک مامووس Mastodons و ورچه ته‌مبه‌ڵه‌کان Ground sloths ورچ و باوباپیرانی مرۆڤ. له‌و سه‌روه‌خته‌دا، زه‌وی به گۆڕانکاری سه‌ره‌کی جیۆلۆجی و ژینگه‌دا تێپه‌ڕیوه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێک حاڵه‌تی تێجوونی جۆره‌کانی تێدابوه.
زاناکان له مێژه پرسیار له باره‌ی کاریگه‌ری ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌و ڕۆڵیان له‌سه‌ر گۆڕانکاری له‌زه‌ویدا ده‌که‌ن.
زانای فیزیا برایان تۆماس له زانکۆی واشبۆرن Washburn University له کینساس له هه‌وڵێکدا بۆ تێگه‌یشتن له‌و گۆڕانکاریانه مۆدێلێکی هاوشێوه‌ی سووپه‌ر نۆڤای Supernova دروست کردوه.
سووپه‌ر نۆڤا ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌کی مردوی گه‌وره‌یه. ئه‌م ته‌قینه‌وه‌انه له‌نیوان ئه‌ستێره‌کاندا ته‌نها پرژبوونه‌وه‌ی تیشک به‌هه‌موو ئاڕاسته‌کاندا نیه، به‌ڵکو بڵاوبوونه‌وه‌ی وزه‌یه‌کی گه‌وره‌یه وه‌ک تیشکی گاما Gamma و ته‌نی گه‌وره. له‌وانیه ئه‌م پارچانه‌ی واڵایی زیان به ژینگه‌ی هه‌ساره‌کان و شێوه‌ی ژیان بگهیەنێت و کاریگه‌ری له‌سه‌ریان هه‌بێت.
تۆماس و هاوڕێکانی ده‌ڵێن پێده‌چێت تیشکی یه‌که‌م له‌ئاکامی ته‌قینه‌وه‌که گه‌شتبێته زه‌وی، خۆشبه‌ختانه مه‌ترسی تیشکی گاما له‌و کاته‌دا تاڕاده‌یه‌ک بۆ شێوه‌کانی ژیانی زه‌وی لاوازبوه. به‌ڵام تیشکی بینراو وه‌ک درهوشهدانهوهی تیشکی مانگ بوه و بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک به‌وشیوه‌یه ماوه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر بنه‌مای توێژینه‌وه‌ی پیسبوونی تیشک Pollution تۆماس بۆده‌نگی ئه‌مریکا ڕوونده‌کاته‌وه و له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت، "بینیمان ئه‌و تیشکه‌ی لهسووپهرنۆڤاوه که‌وتوه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه کاریگه‌ری که‌می هه‌بووبێت، به‌ڵام کاریگه‌ری گه‌وره‌ی نه‌بوه". له‌وانیه کاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌و وڕاوکردنی شه‌وانه‌ی گیان له‌به‌ره‌کان بۆ کاتیی هه‌بووبێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "له میانه‌ی 20 هه‌زار ساڵدا هه‌وره‌برووسکه به شێوه‌یه‌کی له‌به‌رچاو زیادیکردوه". به‌ڵام تۆماس دڵنیانیه له کاریگه‌ری ئه‌م ڕووداوه له‌سه‌ر ژینگه‌و که‌ش و هه‌وا، ئه‌مه‌ش له داهاتوودا توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ن.
په‌یڕه‌وکردنی سیسته‌مه‌ی خواردنی سه‌رکه‌وتوو له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی بهجیناتی تایبه‌تی که‌سه‌کانه‌وه هه‌بێت.
توێژینه‌وه‌ی له‌به‌رچاو له‌سه‌ر سیستمه‌ی خواردنی Diet (nutrition) و په‌یوه‌ندی به ته‌ندروستی باشه‌وه ده‌کرێت. به‌ڵام دوا توێژینه‌وه سیسته‌می خواردنی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و سیسته‌می خۆراکی کایربۆهیدراتی که‌م و سیسته‌مه‌ی خۆراکی ژاپۆن وه‌ک دوا مۆده ناوده‌بات و ده‌ڵێت جیناتی بۆماوه‌ی مرۆڤ ڕۆڵی گه‌وره‌ی له ده‌ستنیشانکردنی سیسته‌مه‌ی خۆراکی تایبه‌ت به‌که‌سه‌کان هه‌یه.
زاناکان له‌م تووێژینهوهیهدا چوار گرووپ مشکیان به‌کار هێناوه به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌دایکبوون، له ڕووی جیناته‌وه جیاوزیان هه‌بوه.
بۆیان ده‌رکه‌وتوه هه‌ندێک خۆراک بۆته هۆی له‌ده‌ستدانی کێش لای هه‌ندێکیان، به‌ڵام له‌ڕووی خراپبوونی ته‌ندروستیه‌وه کێشه‌یان بۆ دروست نه‌بوه وه‌ک بهشێکیدیکهیان.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه زانای زانستی جینات ولیام بارینگتن له زانکۆی کارۆلاینای باکور North Carolina State University به‌شدار له‌توێژینه‌وه‌که‌دا ده‌ڵێت " ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستمان که‌وت سه‌رسوورهێنه‌ر بوو، ئه‌م سیسته‌می خۆراکه کاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ته‌نها یه‌ک جۆر مشک هه‌بوو .
Your browser doesn’t support HTML5