له شارى هه‌ولێر بە بەشداری زیاتر لە 100 رێکخراو و ئەکادیمی و شارەزای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کۆنفرانسی رۆڵی کۆمەڵی مەدەنی لە چارەسەری قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو و تێدا هەڵواستە لەسەر پێنج تەوەری گرنگ كرا ئه‌وانيش قەیرانەکانی، ئابووری، سیاسی، یاسایی، کەرتی تایبەت و کۆمەڵی مەدەنی بوون.
لاى خويه‌وه ئالان ساحيب قران به ده‌نگى ئه‌مه‌ريكای ڕاگەیاند نه‌ک سه‌د ڕێكخراو به‌ڵكو يه‌ک مليۆن رێكخراويش كۆببنه‌وه ناتوانن چاره‌سه‌رى بۆ قه‌يرانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن چونكه ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن با خه‌ڵک بهێننه سه‌ر جاده و ببه‌نه پێش ده‌رگاى باره‌گاى حيزبه‌كان نه‌ك له هوتێلێک دانيشن و پاره سه‌رف بكه‌ن.
ماوه‌يه‌كى زوره قه‌يران گه‌لێک ڕووبه‌روى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان هاتووه به‌شێكى زور په‌يوه‌ندى به ململانێى نێوان حيزبه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌يه و چاره‌سه‌رى پێويست نه‌دوزراوه‌ته‌وه.
Your browser doesn’t support HTML5