کارمه‌دنی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگه‌ری ئه‌مەریکا CIA ئیدوارد سنۆدن ده‌ڵێت کار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی به‌رگ بۆ ته‌له‌فونی ده‌ستی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی چیدی سیخووڕی له‌سه‌ر نه‌کرێت.
ده‌شڵێت به‌وهیوایه ڕێگری له‌وه بگرێت که له‌ئێستادا له ته‌له‌فونی ئایفۆنی6دا هه‌یه له‌بردنی زانیاری، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ده‌ستنیشانکردنی پێگه‌و جێگای خاون ته‌له‌فونه‌که.
به‌رگه‌که ڕێگری له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونه‌که ناگرێت، به‌ڵام ناردنی زانیاری له‌سه‌ر جێگا و شوێنی تهلەفونهکه ده‌گرێت و داتای جی پی ئێسی کارانابێت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر Airplane mode (ئێر پله‌ین مۆده‌م)یش بێت .
له ئێستادا ئایفۆنی 6 ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندێتی (ئێرپلهین مۆده‌م) بێت داتای جی پی ئێس Global Positioning System (GPS) هه‌ر ده‌گوازێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ڕێگایه‌ک داده‌نرێت بۆ حکومه‌ته‌کان و کرداری هاککردن داتا و زانیاریان لێوه ده‌ست بکه‌وێت.
سنۆدن ده‌ڵێت پرۆژه‌که‌ی گه‌یاندۆته په‌یمانگای تاقیگه‌ی ته‌کنه‌لۆجیای ماساشۆسیست و میدیاکان. ده‌شڵێت مه‌خابن کارمه‌ندانی میدیا له‌ڕێگای تهلهفوونی زیره‌که‌وه ده‌کرێت زانیاری چاوپێکه‌وتن و ژماره‌ی ته‌له‌فوون و بابه‌ته‌کانیان هاک بکرێت و ببرێت و ته‌نانه‌ت جێگا‌و شوێنیان ده‌ستنیشان بکرێت.
که‌یسه‌که له (سم کارد)ـه‌که SIM CARD ده‌به‌سترێت و چاودێری گواستنه‌وه‌ی داتا ده‌کات، سنۆدن ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌ندرۆ هوانگ که کاری هاکردن ده‌کات و ئه‌مریکاییه لهسهنگافووره ده‌ژی، بیریان له‌م پرۆژه‌یه کردوه‌ته‌وه وبه‌نیازن به‌رهه‌می بێنن.
پێشبینی ده‌کرێت یه‌که‌م به‌رهه‌می له‌ساڵی داهاتوو به‌ده‌ست بێت، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رفراوان نابێت.
ئه‌لکهوول په‌یوه‌ندی به 7 جۆر شێرپه‌نجه‌وه هه‌یه
گۆڤاری ئالووده‌بوون Addiction Journal بڵاوی کرده‌وه توێژه‌ره‌وان له زانکۆی ئۆتاگۆ University of Otago له نیوزیلاندا New Zealand ده‌ڵین ئه‌لکهوول په‌یوه‌ندی به‌تووشبوونی شێرپه‌نجه‌ی قوڕگ، گه‌روو، سوورێنچکه، جگه‌ر، کۆلۆن و مه‌مک لای ژنان هه‌یه.
له‌کاتێکدا هیج به‌ڵگه‌یه‌ک نیه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ئه‌لکهول و شێرپهنهجه، توێژینه‌وه‌که ده‌ڵێت یه‌کێکه له هۆکاره‌کانی، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یەنێت، وه‌ک له توێژینه‌وه‌که‌دا هاتووه "هۆکاری ڕاسته‌وخۆی تووشبوون بهشێرپهنجهیه".
توێژینهوهیکهی به به‌رفراواندا داده‌نرێت و پشتی به 10 داتای جیهانی کۆکراوه به‌ستوه وه‌ک گرووپی سندوقی جیهانی توێژینه‌وه له‌سه‌ر شێرپه‌نجه World Cancer Research Fund و په‌یمانگای ئه‌مەریکایی بۆ توێژینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه The American Institute for Cancer Research و ئاژانسی نێوده‌ڵه‌تی توێژینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه International Agency for Research on Cancer .
مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه به‌هۆی ئهلکهوولهوه له خواردنه‌وه‌ی جۆره قورسه‌کانیدا زیاتره، به‌ڵام ڕێژه که‌مه‌کانیش و مامناوهندیهکانیش کاریگه‌ریان هه‌یه. به‌پێی توێژینه‌وه‌که ئه‌لکهوول به‌رپرسه له ڕێژه‌ی 5.8% له‌کۆی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی شێرپه‌نجه‌وه له ساڵی 2012.
جانا ویت له په‌یمانگای شێرپه‌نجه له بریتانیا Cancer Research UK که له توێژینه‌وه‌که‌دا به‌شدار نه‌بوه به ڕۆژنامه‌ی گاردیانی ووتوه ئه‌م ئاشکراکردنه وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌کی به‌هێزه که په‌یوه‌ندی گه‌وره له‌نێوانیاندا هه‌یه.
هه‌روه‌ها تویژینه‌وه نوێکه ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ده‌وترێت خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکهولی ڕێژهکهم و به‌شێوه‌یه‌کی که‌م له هه‌ندێک نه‌خۆشی دڵ و ده‌ماره‌کان ده‌تپارێزێت له‌ڕاستیه‌وه دووره.
فڕۆکه‌ی سۆلار له دوا قۆناغی که‌شتی به‌ده‌وری جیهاندا قاهیره جێدەهێڵێت.
فڕۆکه‌ی سۆلار ئیمپۆلس2 Solar Impulse 2 که فرۆکهیهیهکه به‌وزه‌ی خۆر کارده‌کات ڕۆژی یه‌کشه‌ممه وه‌ک بۆی دانراوه له قاهیره‌وه ده‌ستی به‌فڕین کرد که دوا قۆناغی که‌شته مێژوویه‌که‌یه‌تی.
ئه‌گه‌ر هه‌موو کاره‌کان وه‌ک پلانی بۆ دانروه به‌ڕێوه‌بجێت فڕۆکه‌وانه‌که (بێرتراند پیکارد) Bertrand Piccard به خاکی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌وه ده‌وڵه‌تی یه‌کگرتووی میرنشینه‌کانی عه‌رب تێده‌په‌ڕێت و ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌گاته ئه‌بو زه‌بی، به‌مه‌ش یه‌که‌م گه‌شتی جیهانی به فڕۆکه‌ی وزه‌ی خۆر بۆ فڕین به‌کاردینێت کۆتایی پێدینێت.
بێکار ده‌ڵێت خوولانه‌وه به‌دوری زه‌ویدا یه‌کێکه له پرۆژه‌کانی له‌وانیه جیهان باشترکات، ئه‌گه‌ر بمانه‌ویت ژینگه بپارێزین، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ڕووبه‌ڕوی گۆڕانکاری که‌شوهه‌وا بینه‌وه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت مافی گه‌یشتنی وزه‌ی باشتر به که‌سانی که‌م ده‌رامه‌ت له جیهاندا دابین بکه‌ین.
فڕۆکه‌ی سۆلار ئیمپۆلس2 لهمهتریاڵی کێش سووک درووستکراوه، فڕۆکه‌یه‌کی گه‌وره‌یه به‌ڵام باریکه، هه‌ردوو باڵی له‌باڵی فرۆکی جۆری بۆینگ 747 Boeing 747 فراوانتره. ته‌واوی کێشی ده‌گاته 2300 کیلۆگرام، 17 هه‌زار خانه‌ی سۆلاری تێدا به‌کارهاتووه تیشکی خۆر بۆ وزه‌ی ئیلیکتریک ده‌گۆڕێت.
Your browser doesn’t support HTML5