لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی (لەگەڵ ڕووداوەکاندا) دوو تەوەر باسدەکرێن. یەکەمیان هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان. دووهەمیش نزیک بوونەوەی لایەنە ئیسلامیەکانی هەرێمی کوردستان و کۆشش کردن بۆ هێنانە ئارای گوتارێکی هاوبەشی ئیسلامیانە.
یەکەم: کردنەوەی گرێکوێرەی بنبەستی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.
جارێکی تریش هەوڵەکان دەستیان پێکردۆتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق کە لە بنبەستیان داوە.
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتی سەرۆکی هەرێمەکە کەوتۆتە وتووێژ لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکاندا و تا ئێستاش دوور لە چاوی میدیا دوو جار لەگەڵ ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕاندا کۆبۆتەوە بەڵام هیچ زانیارییەکی ئەوتۆ لەسەر وردەکاری هەردوو کۆبوونەوەکە بڵاونەکراونەتەوە.
ئەم کۆبوونەوانەش لە دەمێکدایە کە نیگەرانی لە شەقامی کوردی‌دا هەیە سەبارەت بەوەی دەشێت درێژەکێشانی ئەم ڕەوشە ئاڵۆزە ببێتە هۆکارێک بۆ دوو حکومەتییەکی ئاشکرا لە هەرێمدا. هەرچۆنێک بێت ئێستا کەم نین ئەوانەی لەوبڕوایەدان لە هەموو ڕوویەکەوە دیاردەی دوو حکومەتییەکەی پاش شەڕی ناوخۆی ناوەڕاستی ساڵانی نەوەتەکانی سەدەی ڕابردوو درێژەی هەیە.
هەندێکیش ئەو مەترسییەیان نەشاردۆتەوە ئەگەر بێتوو هەنگاوێکی لەو شێوەیە بنرێت هێندەی تر ناکۆکییەکان قوڵتر و ئاڵۆزتر دەکەنەوە بە تایبەتیش ئەگەر هاتوو لەو دوو هەرێمە جیاوازەدا پۆستی سەرۆکی هەرێم درێژەی هەبێت.
زۆرێک لە چاو‌دێر لەوبڕوایەدان هەنگاوی یەکەم و بێ چەندوچوون بۆ چارەسەرکردنی ئەم ڕەوشە کارا کردنەوەی پەرلەمانی هەرێمە، بەڵام ئایا خواست بۆ ئەم کاراکردنەوەیە هەیە؟
ئایا نوێنه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێم له وتووێژه‌کانیدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کاندا ده‌گاته ئه‌نجامێکی ئه‌رێنی؟
چاره‌سه‌ر لای کێیه؟ سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، یان ڕێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان؟
مێزی دانوستاندن له هه‌رێمی کوردستان، مێزێکه بۆ بره‌ودان به ناکۆکییه‌کان یان بۆ دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمی کارکردنی پێکه‌وه‌ییه؟
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان (شوان موحه‌مه‌د) به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگای سپی میدیا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه.
دووهەم: نزیکبوونەوەی لایەنە ئیسلامیەکان لە هەرێم.
لەگەڵ ئەوەدا کە جیاوازییەکی ئەوتۆ نابینرێت لە نێوان لایەنە ئیسلامیەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقدا (یەکگرتوی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی) لە ڕووی بیرکردنەوە و دنیابینیاندا بەرامبەر ڕەوشەکان بەڵام لە ئێستادا هەوڵێک دەستی پێکردووە بۆ نزیک بوونەوەی زیاتری ئەم سێ لایەنە و هێنانە ئارای گوتارێکی هاوبەش بۆ سەروسەودا کردن لەگەڵ پەرەسەندنەکان لە ناو هەرێمی کوردستاندا و هەروەهاش کۆکردنەوەی دەنگدەرانیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو لە هەرێمدا ئەگەر کرا.
ئەگەر چی هێشتا هۆکارەکان بە تەواوی دیارنین کە بۆچی ئەم هەنگاوە لە ئێستادا دەنرێت بەڵام هەندێک لە شیکەرەوە وەها بۆی دەچن کە پەرچە کردارێکە بەرامبەر ڕێککەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، هەندێکی تریش دەڵێن دەشێت پەیوەندی هەبێت بە بارودۆخی ناوچەکەوە و ئەو ئەگەرانەی دەیهێنێتە ئاراوە بۆ باشوری کوردستان.
ناشبێت ئەو ڕاستیە لەم هەوڵەدا فەرامۆش بکرێت کە ڕەوشی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش دەشێت وەک هۆکارێکی سەرەکی لێی بڕوانرێت بە تایبەتیش کە ئێستا دوو جەمسەری تا ئەندازەیەک لە هەرێمدا دەرکەوتووە لە نێوان هەردوو دەڤەری نیلی وسەوز و دەڤەری زەرددا.
بەڵام بە گشتی وەها لەم هەوڵە دەڕوانرێت کە ئیسلامییەکان دەخوازن پانتایی کار و جموجۆڵی سیاسییانەی خۆیان فراوان بکەن و ڕۆڵێکی زیاتریش بگێڕن لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەرێمدا.
بۆچی له ئێستادا لایه‌نه ئیسلامییه‌کانی هه‌رێم له هه‌وڵی دروستکردنی به‌ره‌یه‌کی ئیسلامی‌دان؟
ئایا پێکهێنانی لیستێکی هاوبه‌شی ئیسلامیه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێم ده‌توانێت ببێته یه‌کخستنی گوتاری ئیسلامییه‌کان؟
ئایا نزیکبوونه‌ی لایه‌نه ئیسلامییه میانڕه‌وه‌کان ده‌بێته مایه به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی گوتاری سه‌له‌فیه جیهادییه‌کانی هه‌رێم ؟
نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر(شیروان موحه‌مه‌د ئه‌مین) سه‌رنوسه‌ری جودی نیوس وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه.
دەقی بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا:
Your browser doesn’t support HTML5