هاوكارێکانی ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تێكان بۆ ئاوارەکانی کوردستان گومان لەلای ژمارەیەک ڕێکخراو دروست دەکات

ڕێژه‌يه‌كى زۆر له‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى كوردستاندا هه‌ن و پێويستيان به‌ هه‌موو جۆره‌ هاوكارییەک هەیە و‌ حكومه‌تى هه‌رێميش چه‌ندين جار ڕايگه‌ياندووه‌ له‌ به‌ر زۆرى ڕێژه‌كه‌يان له‌ تواناى ده‌رچووه‌ كه‌ وه‌كو پێويست هاوكاريان بكات. بويه‌ چه‌ندين جار داواى له‌ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تيه‌كان و وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ى كردووه‌ بۆ هاوكاري كردنيان و چه‌ندين جۆرى هاوكارى مرۆیش گه‌يشتووته‌ هه‌رێمى كوردستان.

به‌ڵام چه‌ند چاڵاكوانێك گومانيان له‌ هاتنى ئه‌و هاوكاريانه‌ هه‌يه‌ و پێيان وايه‌ ته‌خشان و په‌خشانى پێ ده‌كرێت بويه‌ له‌مباره‌يه‌وه‌ داوايان له‌ لیژنەى کۆمەڵى مەدەنى پەرلەمانى كوردستان كردووه‌ كه‌ چاودیرى کارو پرۆژەکانى ریکخراوە نیودەولەتیەکان بكات و په‌رله‌مانيش لاى خويه‌وه‌ به‌ نوسراو حكومه‌تى هه‌رێمى له‌مباره‌يه‌وه‌ ئاگاداركردووته‌وه‌ بۆ به‌دواداچوون ، محه‌مه‌د گۆمه‌شينى يه‌كێك له‌و چاڵاكوانانه‌ى كه‌ په‌رله‌مانى ئاگاداركردووه‌ بۆ به‌دواداچوون له‌ سه‌ر كاره‌كانى رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تيه‌كان له‌مباره‌يه‌وه‌ به‌ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكاى راگه‌ياند ناكرێت چه‌ندين رێكخراو ته‌نها هه‌ماهه‌نگيان له‌ گه‌ڵ چه‌ند كه‌س و رێكخراوێكى دياريكراو هه‌بێت و هاوكاريه‌كانيان هه‌ر له‌ رێگه‌ى ئه‌م رێكخراو و كه‌سانه‌وه‌ به‌ سه‌ر ئاواره‌ و په‌نابه‌ران دابه‌ش بكرێت بويه‌ په‌رله‌مانمان ئاگاداركردووه‌ و كه‌ پێويسته‌ كار بۆ به‌دواداچوونى زياتر له‌مباره‌يه‌وه‌ بكريت.

لاى خويه‌وه‌ محه‌مه‌د عه‌لى ئه‌ندامى ليژنه‌ى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكاى رايگه‌ياند له‌سه‌ر داواى ئه‌و ريكخراوه‌ مه‌ده‌نيانه‌ راپۆرتمان ئاماده‌كردووه‌ بۆ دواداچوون له‌مباره‌يه‌وه‌ و هه‌نديك بابه‌ت و فايل بۆ ئێمه‌ هاتوون به‌ڵام به‌دواداچونى زياتر و جديترى ده‌وێ و ئێمه‌ش به‌ردوه‌وام له‌ سه‌ر خه‌تين .

له‌باره‌ى هه‌وڵ و كاركردنى جدى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌بڕكردن و نه‌هێشتنى هيچ جۆره‌ گه‌نده‌ليه‌ك له‌ هاتنى هاوكارى له‌ لايه‌ن رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تيه‌كانه‌وه‌ و دابه‌شكردنيان به‌سه‌ر ئاواره‌ و په‌نابه‌ران به‌ شيوه‌يه‌كى شه‌فاف و دادپه‌روه‌رانه‌ بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا ده‌ڵێ پێم وانيه‌ په‌رله‌مان بتوانێت بنه‌بڕى ئه‌م كاره‌ بكات چونكه‌ په‌رله‌مان خوى وه‌ستاوه‌ و له‌ماوه‌كانى رابردووش چه‌ندين جار په‌رله‌مان باسى ئه‌م شتانه‌ى كردووه‌ به‌ڵام پێى نه‌كراوه‌ .

هاتنى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر زياتر له‌ 10 هه‌زار ئاواره‌ى تر به‌هۆى شه‌ڕ و ئاڵوزيه‌كانى نيوان سوپاى عێران و چه‌كدارانى داعش خويان‌ گه‌يانده‌‌ ژێر ده‌ستهه‌ڵاتى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و به‌سه‌ر كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دابه‌شكران.

دەقی ڕاپۆرتەکە

Your browser doesn’t support HTML5

ئەحمەد زێباری