هادی سۆفیزادە: رۆحانی زۆر بە ووشیاری و بە دەستی بەتاڵ هات بۆ کرماشان

Hadi Sofizadeh هادی سوفیزاده‌

هادی سۆفیزادە: رۆحانی زۆر بە ووشیاری و بە دەستی بەتاڵ هات بۆ کرماشان

سەرۆک کۆماری ئێران حەسەن رۆحانی وەکو بەشێک لە بەرنامەی ساڵانەیدا لە هەفتەی رابوردوو سەردانی ئوستانی کرماشانی کرد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە کاتی پێشکەشکردنی ووتارەکەیدا نەک هەر بە دروشم لێدان چەندین جارقسەکانی پێ بڕا بەڵکو ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی کوردی یارسان بۆ بێزاری دەربڕین دەمی خۆیان دۆریەوە.

Siavash Hayati

هادی سۆفیزادە ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و شارەزای ئێران و کەوکاس لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەم سەردانانە کە بە (سفر ئوستانی) بە نێۆبانگە ، بەشێکی لایەنی پرۆپەگەندەیی(تبلیغی) هەیە وە بەشێکی تر لایەنی سیاسی و عومرانی و ئاسایشیە کە بەرنامەی سەرۆک کۆمارانی تری ئێران بوە و رۆحانیش بە هەمان میتۆدی ئەحمەدی نەژاد کار دەکات و کاری کردووە و بەدەستی بەتاڵ هات بۆ کرماشان وە هیچ پرۆژەیەکی پێی نەبوو بۆ کرماشان و ئاورێکی نەدایەوە لە داخوازیەکانی خەڵکی کرماشان".

کاک هادی هەر وەها دەڵێت" ئەوان لە دەنگی کورد وەکو ئامرازێک کەڵکی لێوەردەگرن و لە ئیلام و کرماشانەوە بەرەو ماکۆ لە دیدێکی ئاسایشیەوە دەرواننە کێشەکەی و لە راستیدا کارەساتێکی مرۆڤایەتیانە لە کرماشان و ئیلامدا دەبینرێت و هەیە و رۆحانی بە لەبەر چاوگرتنی خاترەی بەو شێوەی لە خامەنەیی پێشوازی کرا زۆر بە ووشیاریەوە سەردانی کرماشانی کرد کە بە درووشم و پلاکاردەوە پێشوازی لێکرا".

سەبارەت بەوەی لە دەمی سەردانەکەی رۆحانی دا بۆ مەهاباد پارتە کوردیەکان بە جۆرێک کەوتنە خۆیان و لە خەو ڕاچڵەکان و بە جۆرێک هەوڵیان دا شارەکە بجۆڵێنن بەڵام هەمان کار لە کرماشان بە دی نەکرا، کاک هادی دەڵێت " لە راستیدا ئەوە لاوازی لە مێژینەی پارتە کانی رۆژهەڵاتی کوردستانە لەبەر ئەوەی ئەوان تا ئێستا لە چواچێوەی قەوارەیەکی مۆکریانیستیدا ماونەتەوە و پۆتانسیڵەکانی دیکە نابینن".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Hadi Sofizadeh