عیماد عەلی: بارودۆخەکە وایکردووە هاووڵاتیان لەم سەرکردانە بێ تاقەت بن و بڕوایان پێ نەبێت
عەرەب ووتەیەکیان هەیە کە دەڵێت" و اتفق العرب و علی ان لایتفقوا" واتە عەرەب رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە رێک نەکەون" کە پڕ بە پێستیانە بە لەبەر چاوگرتنی ئەو دابەشبوونەی کە لە جیهانی عەرەبدا بەدی دەکرێت، بەڵام ئێستاکە ئەو نەخۆشیە بەربوەتە گیانی کورد و تا بن ئیسقانیش گوایە رویشتووە.
کۆبۆنەوە دوو قۆڵی و سێ قۆڵی و چوار و پێج قۆڵیەکان و دەرئەنجامەکانیان سەڵمێنەری ئەو ووتەی پێشێنەن.
عیماد عەلی رۆژنامەوان و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لە گەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەوەی کە دەیبینین بارەکە لە رووێ ئابوریەوە و بیرکردنەوە لە ژیانی ماڵ و منداڵ وا لە خەڵکەکەی کردووە لە سەرکردەکانی ئەم پارتانەی کە دەسەڵاتیان بە دەستەوەیە بێ تاقەت بن و بواری ئەوەی نەهێشتووە بڕوایان بەم سەرکردانە بێت"
کاک عیماد هەر وەها دەڵێت" ئەم بارودۆخەی کە هاتوەتە ئاراوە، ئەم هەموو کێشانە، لە دەرئەنجامی ناکۆکی، ململانی و کێبڕکی نێوان سەرکردەکانی پارتەکان و دیسان ململانی رووتی نێوان خودی پارتەکان و لەبەر چاو نەگرتنی بەرژەوەندی باڵای وڵات و بەرژەوەندی خەڵکەکەوە هەڵقوڵاوە و هاتوەتە ئاراوە، دیارە پارتی و بارزانی بە تەواوی هەستیان بەوە کردووە کە وەکو دەسەڵاتێکی باڵا کە لەوانەیە رێژەیەکی زیاتر لە هەڵەکان بەر ئەو بکەوێت، بەڵام ئەوە ناگەینی پارتەکانی تریش هیچ هەڵەیان نەبێ بە تاێبەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە ئەوە 25 ساڵە هاوپەیمانی پارتیە وە یاخود گۆڕان".
کاک عیماد دەشڵێت" بۆ دەرچوون لەم قەیرانیەدا گرنگترین شت بەشداریکردنی جەماوەرە، بەشداریکردنی دەستە بژێری رووناکبیران و رامیار زانەکانە بۆ ئەوەی جۆڵانەوەیەک درووست بێ، فیشارێکی گەورە لەسەر دسەڵات درووست بکەن، یان گۆڕانکاریەکی ریشەیی لە هەر بوارێکدا ببێت کە کاریگەری خۆێ هەبێ لەسەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان".
Your browser doesn’t support HTML5