ڕاپۆرتێکی نوێ له ناوه‌ندی کۆنترۆڵی نه‌خۆشیه‌کان و خۆپاراستنی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان U.S. Centers for Disease Control بڵاوکراوه‌ته‌وه، تێدا هاتوه، له‌سه‌ر بنه‌مای داتای ساڵی 2011 تا ساڵی 2014، کێشی مامناوه‌ندی پیاوانی وڵاتە یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مەریکا ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له 20 ساڵ زیاتره، 88.7 کیلۆگرامه. به‌ڵام به‌پێی داتای ساڵی 1988 تا ساڵی 1994 ناوه‌ندی کێشیان 82 کیلۆگرام بوه.
له ڕاپۆرته‌کدا هاتوه ڕێژه‌ی به‌رزیی باڵا وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه.
دکتۆر ڕاو گۆتهام سه‌رۆکی به‌شی پزیشکیی خێزان و ته‌ندروستی کۆمه‌ڵگا Department of Family Medicine and Community Health له‌ناوه‌ندی که‌یس وێسترنی ته‌ندروستی Case Western Medical Center به که‌ناڵی ئه‌ی بی سی هه‌واڵی ABC News ڕاگه‌یاندوه، " ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه مایه‌ی نیگه‌رانیه".
له‌مباره‌یه‌وه ده‌شڵێت "هه‌روه‌ها ژنان و منداڵان کێشیان به‌رزبۆته‌وه، ناوه‌ندی کێشی ژنان له‌ساڵی 1960دا 64 کیلۆگرام بوه و له‌ئێستادا 76 کیلۆگرامه. کوڕان و کچانی نه‌وجه‌وان له 20 ساڵی ڕابردوودا به‌ڕێژه‌ی 5.4 کیلۆگرام کێشیان به‌رزبۆته‌وه.
ڕاپۆرته‌که باسی له هۆکاری به‌رزبوونه‌وه‌ی کێش نه‌کردوه، به‌ڵام چه‌ند داتایه‌ک هه‌یه ده‌رده‌خات برزبوونه‌وه‌ی کێش له ئه‌مەریکا وه‌ک په‌تا بڵاوبۆته‌وه.
داتاکانی توێژینه‌وه‌که له‌تۆماری زیاتر له 19 هه‌زار به‌شداربووی ئاماری نیشتمانی پشکنینی ته‌ندروستی و خۆراک وه‌رگیراوه، له‌نێوان ساڵانی 2011 بۆ 2014.
ناوندی کۆنترۆڵی نه‌خۆشیه‌کان ده‌ڵێت نزیکه‌ی 35%ی ئەمەریکایـیه‌کان به‌ده‌ست قه‌ڵه‌ویه‌وه گرفتارن، که له‌وانه‌یه ببێته هۆی کۆمه‌ڵیکی جۆراوجۆر له دۆخی ته‌ندروستی، وه‌ک نه‌خۆشی دڵ Heart Disease و سه‌کته‌ی مێشک Stroke و نه‌خۆشی شه‌کره جۆری 2 Type 2 Diabetes هه‌روه‌ها هه‌ندێک جۆر له‌شێرپه‌نجه Cancer .
ناوه‌ندی کۆنترۆڵی نه‌خۆشیه‌کان ده‌شڵێت تێچووی خه‌مڵێنراوی قه‌ڵه‌وی له‌ساڵی 2008دا 147 ملێۆن دۆلار بوه.
یه‌کێک له‌خاڵه‌ڕۆشنه‌کانی ڕاپۆ‌رته‌که‌ی ناوه‌ندی چاودێری CDC ئه‌وه‌یه ڕێژه‌ی زایادبوونی کێشی پیاوان له‌واتای ساڵی 2002ه‌وه خاوبوونه‌وه‌ی پێوه‌دیاره.
هه‌روه‌ها ڕاو ده‌ڵێت هه‌ندێک کاری ئاسان هه‌یه، گه‌ر بکرێت، ده‌توانرێت ڕێگری له به‌رزبوونه‌وه‌ی کێش بکات، له‌وانه خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌جیاتی خواردنه‌وه شیرینه‌کان و ئه‌نجامدانی به‌لانی که‌مه‌وه نیوکاتژمێر وه‌رزشی ڕۆژانه.
Your browser doesn’t support HTML5
چاودێری فڕۆکه راسته‌وخۆ، له‌مباریه‌وه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ده‌نگی ئه‌مریکا ڕاپۆرتێکی ڤیدێۆ ته‌ماشاکه.
کاتێک فڕۆکه‌ی مالیزی گه‌شتی 370 ڕۆژی 8ی مانگی 3ی ساڵی 2014 له‌سه‌ر ئۆقیانووسی هیندی بێسه‌رووشوێن بوو، جهیان سه‌رسام بوو کاتێک زانی سه‌رباری ئه‌م هه‌موو ته‌کنه‌لۆجیا نوێیه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه، ناتوانرێت چاودێری هه‌ندێک فڕۆکه ڕاسته‌وخۆ بکرێت و هه‌ندێک جاریش ده‌ستنیشانکردنی جێگایان ته‌نها خه‌مڵاندنه.
کۆمپانیایه‌کی که‌نه‌دی ده‌ڵێت سیسته‌مێکی په‌ره‌پێداوه له‌فڕۆکه‌دا داده‌نرێت و به‌هاریکاری سه‌ته‌لایته‌کانی له‌ئاسمان بڵاون ده‌توانرێت به‌ووردی چاودێری فڕۆکه بکرێت.
بی ڕۆڵ لێکۆڵه‌ره‌وه له‌که‌شتی ژماره 370 له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵیت "دوای یه‌ک کاتژمێر له‌ده‌رچوونی له فڕۆکه‌خانه‌ی کوالالامپووره‌وه به‌ره‌و به‌یژین، په‌یوه‌ندی به‌فڕۆکه‌ی گه‌شتی ژماره 370 پچڕاوه، بۆساته‌وه‌ختێک له‌لایان ڕاداری سه‌ربازی مالیزیاوه و سیسته‌مه‌ی ئاسمانی ناسراو با ئینمارسات Inmarsat که ناو به‌ناو چاودێری کاری ماشێنی فڕۆکه‌کان ده‌کات چاودێری کراوه، فڕۆکه‌که ڕێگای خۆی گۆڕیوه ، له‌سه‌ر ئۆقیانووسی هیندیدا فڕیوه و پاشان وون بوو. تۆماری هه‌ردوو سندوقی ڕه‌ش تائێستا نه‌دۆزراوه‌نه‌ته‌وه.
سه‌رۆکی جێبه‌جێکاری کۆمپانیای فلایتی که‌نه‌دا Canadian company Flyht تۆماس شمووز له‌ڕێگای سکایپه‌وه به‌ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگایاند ئه‌گه‌ر فڕۆکه‌که سیسته‌می ئاگاهی به‌رده‌امی له‌سه‌ربوایه ئاکامی جیاواز ده‌بوو، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌لایان کۆمپانیای فلایتی که‌نه‌داوه به‌کاردێت.
تۆماس ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی ده‌بوو نموونه‌یی بوایه له‌وانیه ڕووی بدایه، ئه‌گه‌ر ئه‌و سیسته‌می له‌سه‌ر بوایه و نه‌کووژایه‌ته‌وه، ئه‌وکات چاودێری ده‌کرا و له‌سه‌ر دۆخی فڕۆکه‌که و چی ڕووده‌دات ڕاپۆرتی ده‌بوو.
سیسته‌می فڕینی ئۆتۆماتیکی و گه‌یاندنی ڕاپۆرتی سیسته‌می فڕین ناسراو به ئه‌فێرس AFIRS له‌گه‌ڵ تۆڕی سه‌ته‌لایتی په‌یوه‌ندیه‌کان له‌خوولگه‌ی نزمدا کارده‌کات ناسراوه به ئیریدێۆم IRIDIUM که هه‌موو زه‌وی ڕۆماڵ ده‌کات.
ئامێرێکه له‌سه‌ر فڕۆکه داده‌نرێت، داتاکانی ئامێره هه‌ستیاره‌کانی سه‌ر فڕۆکه‌که کۆده‌کاته‌وه و بۆ بنکه‌یه‌کی سه‌رزه‌وی ده‌ینێرێت.
تۆماس ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر له‌کاتی فڕینی فڕۆکه‌که‌دا کارێک هه‌ڵه‌ی تێکه‌وت، ئه‌وکات ده‌توانرێت هه‌مان داتا له‌سه‌ری به‌ده‌ست بێت و تۆمار بکرێت.
چاودێری هه‌موو سیسته‌مه‌ی فرۆکه‌که سوودی دیکه‌ی هه‌یه.
تۆماس ده‌شڵێت بۆ نموونه به‌رنامه‌ی گه‌شته‌که له‌سه‌ر فڕۆکه‌که به‌هه‌شت پیوانه چاودێری ده‌کرێت، زانیاری له‌سه‌ر کاری ماشێنی فرۆکه‌که ده‌دات و ده‌توانرێت بزانرێت کاردانه‌وه چۆن ده‌بێت له‌پێناو که‌مکردنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی.
بی ڕۆڵ ده‌ڵێت، " کۆمپانیاکانی فرۆکه‌وانی ده‌توانن تۆماری فڕین به‌ده‌ست بێنن، له‌وانه دۆخی ماشێنه‌کان و له‌سه‌ر فڕۆکه‌که‌و باڵه‌کانی، هه‌روه‌ها پێدانی زانیاری پێشوه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م سیسته‌مانه، یاخۆ چاککرند و گۆڕینیان ئه‌گه‌ر پێویست بێت، که‌ئه‌مه‌ش پاره‌یکه‌ی زۆر بۆ کۆمپانیاکان پاشه‌که‌وت ده‌کات.
سندوقی ڕه‌ش تائێستا ده‌بێت وه‌ک مه‌رج له‌سه‌ر فڕۆکه هه‌بێت، به‌ڵام له‌ئیستادا کار ده‌کرێت سیسته‌مه‌ی ئه‌فێرس AFIRS وه‌ک کارێکی ڕۆتینی له‌سه‌ر فڕۆکه‌ی نوێ دانرێت، له‌وانه فڕۆکه‌ی ئیرباس A320 ، A330 هه‌روه‌ها ئه‌و فڕۆکانه‌ی له‌لایان کۆمپانیای بۆمباردیه‌ری Bombardier که‌نه‌دیه‌وه دروستده‌کرێت.
Your browser doesn’t support HTML5