قەیرانە ئابوری و سیاسی و ئاسایشییەکانی عێراق شارەزایان و چاودێرانی خستۆتە بەردەم نیگەرانی و بۆچونی جیاوازەوە، هاوکات رزگاسرکردنەوەی دووەمین شاسری گەورەی عێراق لەژێر دەسەڵاتی داعشدا پێکڕا نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی هاوپەیممانان و وڵاتانی ناوچەکەی بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە، بەڵام هێزە جیاوەزەکانی عێراق لە پێکهاتەی هێزی سەربازی و میلیشیایی و هاوکات هێزی پێشمەرگەش لەبەردەدم تاقیکردنەوە یەکەمین کاری هاوبەشی سەختی سەربازیدان، کە بەبێ نەخشەرێگایەکی ستراتیژی ئەرکەکە سەختر دەبێت.
بۆ ئەو مەبەستە ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ پەرلەمانتاری پێشوی کورد لە پەرلەمانی عێراق دکتۆر بایەزید حەسەن سازکردووە.
دکتۆر بایەزید دەڵێت "موسڵ شارێکی گەورەیە دانیشتوانەکەی نزیکەی 3.5 ملیۆن نیوە، هەندێک لەناوچەکانی وەک موسڵیش وەکو سنجار و شێخان پەیوەستن بە بە مادەی 140 ەوە ئێستا پێشمەرگەی لێیەو رزگارکراون، من پێموایە رزگارکردنی موسڵ بیرکردنەوەیەکی باشی دەوێ".
دەشڵێت "رەنگە داعش شەڕێکی باش بکات لەکاتی رزگارکردنی موسڵدا، چونکە دووەم شارە لەدوای رقە بەدەست داعشەوە بێت".
سەبارەت بەعێراقیش دەڵێت "عێراق مانگانە بەر لە 2014 ە نزیکەی 7 ملیارد دۆلاری لە فرۆشتنی نەوتەوە دەستدەکەوت، بەڵام لەمانگی رابردوودا زۆرترین نەوتی هەناردە کردووە، بەڵام تەنها 3 ملیارد و 704 ملیۆن دۆلار داهاتی بووە".
لەڕێی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە بن
Your browser doesn’t support HTML5