سالار مەحمود: نە کاک مەسعود و نە کاک نەوشیروان ناتوانن وەکو مام جەلال گەورەیی بنوێنن

سالار مەحمود: نە کاک مەسعود و نە کاک نەوشیروان ناتوانن وەکو مام جەلال گەورەیی بنوێنن

بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانی نێوان لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان، بە تاێبەت یەکێتی و گۆڕان لەگەڵ پارتیدا، ئەوەی تێبینی دەکرێت لە بەرامبەر هەر هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنەکان، مەرجێک وە یاخود مەرجانێک دادەنرێت. ئایا ئەو مەرجانە ئەوەندە بەرزن کە نەکرێ بازیان بەسەر دا، یاخود ئەمە کارێکی ئاساییە؟

سالار مەحمود ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی لیژنەی رێکخراوەکانی سڤیل لە پەرلەمانی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەمرۆ لە هەرێمی کوردستان چەقبەستووەکی سیاسی پەیدا بوە بە جۆرێک کە لایەنەکان خەریکی جۆرێک لە کۆبۆنەوەن کە خەڵکی کوردستان تێگەیشتووە کە ئاکامی بۆ ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان نییە، بە تاێبەتی پارتی لە گفت و گۆەکانێدا یاری بە کات دەکا بۆ تێپەڕاندنی بارودۆخەکە تا ئەچینە ساڵی2017، چونکە ساڵی 2017 ساڵی خولی نوێ پەرلەمان و ساڵی هەڵبژاردنێکی نویە بۆ حکومەت و پەرلەمان و پرسی سەرۆکایەتی هەرێم".

کاک سالار هەر وەها دەڵێت" راستە جەولەیەکی تری گفت و گۆەکان دەستیپێکردووە لە رێگای دکتۆر فواد حوسەینەوە، بەڵام بە بروای ئێمە، ئەمە جگە لە کات کوشتن تەرحێکی نوێ نییە کە پارتی جۆن بارودۆخەکەی گەیاندە بەم ئێستایە وە بیەوی بەشداریەکی کارا بکات لە چاکردنەوەی بارودۆخەکە و ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوان لایەنەکان، بە دیدی من، ئێمە بە رێکەوتن لەسەر دەستور و ملدان بۆ دەسەڵاتێکی دەستوری لە لایەن لایەنە سیاسیەکانەوە چارەسەری کێشەکانە، ئەگینا سەرۆکی پەرلەمان لە هەر حیزب و لایەنێک بێت بەم عەقلیەتە حیزبیە، بەم سیستمە حیزبیە بەم مۆدیلە حیزبیەی ئێستاکە کە پەیرەۆ دەکرێ کە حکومەت و پەرلەمان کردووەتە ماسیەکی بچووک لە حەوزی خۆێ تا ئەو هەمیشە یاری پێی ئەکا، واتە ئەمرۆ حکومەت و پەرلەمان لە ماسیەک ئەچی لە حەوزێکی لێخنی حیزبدا".

کاک سالار دەشڵێت" نە کاک مەسعود و نە کاک نەوشیروان ناتوانن وەکو مام جەلال گەورەیی بنوێنن، گەورەیی پێویستی بە کۆمەڵێک (مقوماتە) کە لە مام جەلالدا هەبوە لە سەرکردەکانی ئێستاێ کوردا نییە، بۆیە هەندێک جار سازشکردن وە نەرمی نواندن وە بەرژەوەندی حیزبی کردنە قوربانی بەرژەوەندی نەتەوە و نیشتمان، سەرکردەی دەگمەن و سەرکردەی پشوو درێژ و سەرکردەی ئاێیندە بینی دەوێ، ئەوەی مام جەلال تیاێیدا بوو، ئەو تاێبەتمەندیانە لە سەرکردەکانی ئێستادا نییە".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Salar Mahmoud