له تويتێكدا كه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاويكردۆتەوە برێت مه‌كگورك نوێنەری تايبه‌تى باراک ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، له هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش، ڕايگه‌ياندووه كه ئێستا له هه‌ولێره و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه سه‌باره‌ت به پرسى شه‌ڕى داعش و ئۆپه‌راسيۆنى ئازادكردنه‌وه‌ى موسڵ.
لاى خويهوه سوپاى عێراقى رايگه‌ياندووه كه به‌شێك له ئۆپه‌راسيۆنى گرتنه‌وه‌ى شارى موسڵى ده‌ستپێكردووه و چه‌ندين گوند و ناوچهيان له ده‌ست داعش ده‌رخستووه. به‌ڵام به‌رپرسانى پێشمه‌رگه ڕه‌خنه‌ى ئه‌وه له سوپاى عێراقى ده‌گرن كه وه‌ك پێويست نه‌يانتوانيوه ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى داعش ڕزگار بكه‌ن و هاوكارييه مرۆييه‌كان پێشكه‌ش به خه‌ڵكه‌كه بكه‌ن، له‌مباره‌يه‌وه رائيد ته‌حسين ئه‌فسه‌رى سوپاى عێراقى له مه‌خمور به ده‌نگى ئه‌مه‌ريكاى ڕاگه‌ياند له دوايين شه‌ڕى نێوان سوپاى عێراق و چه‌كدارانى داعش سوپا توانيويه‌تى گوندێک ئازاد بكات و خه‌ڵكى ئه‌و گونده‌ش ڕووى له هه‌رێمى كوردستان كردووه.
نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بۆ هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش يازده‌ى ئابى ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى به‌غدا كۆبووه و دواتر ڕۆژى سێزده‌ى ئاب گه‌يشته هه‌ولێر و ڕايگه‌ياند گفتۆگۆ له باره‌ى پلانى هاوكاريه مرۆييه‌كان ده‌كه‌ن و پلانى گرتنى موسڵ و پاك كردنى له داعش ته‌واو بووه و هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان ئاماده‌ييان هه‌يه بۆ ئۆپهراسيۆنهكه ، شايه‌نى باسه رۆژانه به سه‌دان خێزان له ده‌ست داعش هه‌ڵدێن و ڕوو له ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن چه‌ند كهسێكيشيان به‌هۆى برس و تێنويه‌تى و برينداربوونى گيانيان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
Your browser doesn’t support HTML5