حاتم مەنبەری: کۆماری ئیسلامی بە مەبەست و پلانەوە ئەو کارە دەکات بۆ لەبەرچاو خستنی رێبەرانی باشور

حاتم مه‌نبه‌ری

حاتم مەنبەری: کۆماری ئیسلامی بە مەبەست و پلانەوە ئەو کارە دەکات بۆ لەبەرچاو خستنی رێبەرانی باشور

زۆر جار کە لایەنێک، کەسێک یاب کاربەدەستێک لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی ئێران دەکەن، لەسەر تۆرە کۆمەڵاتیەکان کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە و جۆرەها قسەیان پێدەکرێت. ئاخۆ هۆێ ئەم کاردانەوە و بێزاری دەربڕینە چیە؟

حاتم مەنبەری نووسەر و چاودێر کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بە براوی من سەرچاوەی ئەم تۆڕەبوونە ئەوەیە ئەم لایەنانەی باشوری کوردستان لەگەڵ دەوڵەتانی دەوروبەر هەمیشە وەک لایەنێکی زۆر زۆر بچووک وەک سەردەمی شاخ هەڵس و کەوت دەکەن، لەو مافەر رەواییەی خۆیان کە وەکو دەوڵەتێک، وەکو نیمچە دەوڵەتێک لایەنی کەم مافیان هەیە بۆ گرتنی پەیوەندی لەگەڵ داگێرکەرانی کوردستاندا، کەڵک وەرناگرن، بە پێچەوانە وەکو ئەو سەردەمەی کە لە شاخ بوون وەک حیزبێک هەڵس و کەوت دەکەن، بۆ ئەمەش ئاستی پەیوەندیەکانی ئەوان زۆر زۆر دێنێتە خوار وای لێدەکات کە هەم سۆکایەتی بەوان بکرێت وە هەم بێرێزیەکی گەورەش لە رێگای ئەوانەوە بە خەڵکی کوردستان بکرێ، لە چەند بواری جیا جیادا کە دوواترینیان چوونی دکتۆر بەرهەم بۆ ئێران و لەگەڵ بکوژی دکتۆر قاسملو کە بە شێوەیەک هەڵس وکەوت دەکا کە ئینسان هەست پێ دەکا کە ئەو تاوانبارە ناناسێ وە یاخود کۆماری ئیسلامی تەنها یەک دیپلۆماتی هەیە کە لەگەڵ لایەنەکانی باشوردا نیشانی بدا کە ئەویش بکوژی یەکێک لە رێبەرانی کوردە".

کاک حاتم هەر وەها دەڵێت کۆماری ئیسلامی لە ناو هەزاران کاربەدەستی خۆێدا، دێنێت بەدناوترینیان وە ئەو کەسەی زۆر ئێش دەگەینی بە کورد لەگەڵ ئەواندا دا دەنێشێنێ، مێوان بن یان مێواندار، سەهرەروودی هات هەموو باشوری کوردستان گەرا و لەگەڵ زۆربەی هەرە زۆری رێبەرانی باشوردا دانیشت، تەنها بۆ ئەوەی ئەوان (تحقیر) کا وە بێرێزی کا لە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان".

کاک حاتم دەشڵێت" کۆماری ئیسلامی بە مەبەست و پلانەوە ئەو کارە دەکات کە دوو ئامانجی هەیە یەکێکیان ئەوەیە کە سۆکایەتی بەوان بکات و ئەوەی تریش ئەوان لە پێش چاوی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بخا وە ئەو لێکبونە رۆحیەی کە جاروبار لە ناو بەشەکانی کوردستان خۆێ نیشان ئەدات لەکەدار کات و درزی تێبخات وە وای لێبکات ئەوانەی باشوری کوردستان هیچ ئەرزشێکێان بۆ خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان یان باکوری کوردستان نییە".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Hatim Manbari