ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی شاری موسڵ لە دەستی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی دەستیپێکردووە. ئەم ئۆپەراسیۆنە بە هاوبەشی دەکرێت لە نێوان لەشکری عێراق و هێزی پێشمەرگەی کوردستاندا.
لەگەڵ دەستپێکردنی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا پرسیارگەلێکی زۆر هەن بەبێ وەڵام ماونەتەوە لەوانە ئایا ڕزگارکردنی موسڵ کۆتایی بە کێشەکانی عێراق دەهێنێت؟ ئایا دەستکەوتی سیاسی کورد چییە لەبەرامبەر ئەم بەشداریکردنەیدا؟ ئایا دەکرێت ڕزگارکردنی موسڵ بە سەرەتای کۆتایی هاتنی دەوڵەتە خەلافەتەکەی ئەبوبەکر ئەلبەغدادی دابنرێت؟
پێشتر حەیدەر عەبادی سەرەک وەزیری عێراق گوتوویەتی بێجگە لە هێزە ئاسایشییەکانی عێراق ڕێگە نادرێت هیچ هێزێکی تر بچێتە ناو شاری موسڵەوە، وەک بەرسڤێکیش بۆ ئەم قسەیەی عەبادی، مارک تونەر جێگری دەمڕاستی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گوتوویەتی واشنتۆن بەردوام لە پەیوەندیدایە لەگەڵ هەرێم و بەغدادا و هەوڵەکانیش بەو مەبەستەن کە هەردوو لایەن لە بەرەیەکی هاوبەشدا بەرەنگاری تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی ببنەوە و کۆبوونەوەی هاوبەشیش لەسەر ئەم بابەتە کراون هەروەها داواش دەکات بەغدا و هەولێر هەماهەنگی زیاتریان هەبێت لەسەر ئەم پرسە.
یەکێک لە پرسیارەکان ئەوەیە ئایا هەر تەنها ئەم هەنگاوە دەبێتە مایەی سەرکەوتن بەسەر دەوڵەتی ئیسلامیدا، ئەگەر وایە ئەی کورد پێویستە چ متمانەیەک وەربگرێت بەرامبەر ئایندەی خۆی؟!
زۆرن ئەوانەی لەوبڕوایەدان قۆناغی پاش کۆتایی هاتنی دەوڵەتی ئیسلامی قۆناغێکە ئاڵوگۆڕی تیادا ڕوودەدات بەڵام هیچ دڵنیاییەکیش نادەن لەوەی تۆڕێکی تری تێرۆریستی وەک دەوڵەتی ئیسلامی دروست نەبێتەوە.
زلهێزەکانی جیهان و ناوچەکەش لە جموجۆڵێکی زۆردان، کۆبوونەکانی پشت دەرگای داخراو لە ئاستی جیاجیادا درێژەیان هەیە، کە سەرنج ڕاکێشترینیان کۆبوونەوەکانی مۆسکۆ و تاران و ئانکەرەن. لە هەمان دەمیشدا باس لە جۆرێک لە هاوئاهەنگی دەکرێت لە نێوان مۆسکۆ و واشنتۆندا سەبارەت بە ئایندەی سیاسی و جوگرافیایی ناوچەکەش.
ئایا دوای ئهم ئۆپەراسیۆنە شتێک دێته ئاراوه بگوترێت عێراقی پاش ئازادکردنی موسڵ؟ ئهگهر ببێت ئایا تایبهتمهندێتییهکانی چی دهبن؟
شیکهرهوه باس له زۆر پێشهات دهکهن پاش شهڕی موسڵ، ئایا کورد ئامادهیی ههیه بۆ ئهو پێشهاتانه؟
جهمسهره ناوچهیی و جیهانییهکانیش بهشوێن دیاریکردنهوهی پێگهی خۆیانن لهپاش نهمانی دهوڵهتی ئیسلامی ئایا کورد هیچ بهرنامهڕێژییهکی بۆ ئهو قۆناغه ههیه؟
دکتۆر سەردار عەزیز، پسپۆڕی سیاسی لە بەرنامەی (لەگەڵ ڕووداوەکاندا)وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەەی ئازیزیش دەداتەوە:
Your browser doesn’t support HTML5