هێمن سەیدی: ئەو یەکگرتنەی ئێران، تورکیا و سوریا هیچ دەسکەوتێکیان تێدا نابێ
بە پێی لێکۆڵەران لە درێژایی دەیەکانی رابوردوودا و بگرە لە پەیمانی سەعدئابادەوە بگرە تا ئەمرۆ، ئێران، تورکیا، عێراق و ئێستاکەش سوریا دژ بە کورد پێکەوە هاوکاریان کردووە. ئێستاکەش سەرەرای جیاوازیەکان لە نێوان ئەم وڵاتانەدا جارێکی تر ئێران، تورکیا و سوریا پێکەوە لەسەر مێزێک دادەنێشن گوایە بۆ پێکەوە پلاندانان لە چوونیەتی بەرەنگاربونەوەی کورد بە تاێبەتی لە رۆژئاوای کوردستان.
هێمن سەیدی لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەوە رابوردوویەیکی 100 ساڵەی هەیە، بەڵام بەقەد درێژایی رابوردووەکەشی، ئەزمونی شکستی هەیە، ئەو وڵاتانە ئەوەندە بەرژەوەندیەکانیان دژ بە یەکە، ئەوەندە ناکۆکن وە ئەوەندە بەرژەوەندیەکانیان پێکەوە ناتەبایە کە لە راستیدا نموونەی پێچەوانەکەی زیاتر بوە ، واتە ئەوان زیاتر بونەتە ئامرازێک کە کورد بۆ بوەرژەوەندی خۆێ سوودی لێ وەرگرتووە، بۆ وێنە شەری ئێران و عێراق، کاتی دامەزراندنی حکومەتی هەرێم".
کاک هێمن دەشڵێت" من پێیم وایە ئەو یەکگرتنەی ئێران، تورکیا و سوریا هیچ دەسکەوتێکیان تێدا نابێ، جیهان زۆرتر پشتێوانی لە مافەکانی گەلی کورد دەکات و سەرنجی لایەنە دیمۆکراتەکانی ئەوروپا و جیهانیش بۆ لای کورد را دەکێشن".
کاک هێمن دەشڵێت" رۆژئاوای کوردستان ئەڵترناتیڤێکە بۆ هەرسێ سوریا و ئێران و تورکیا، هەم بە رەواڵەت بۆ حکومەتێکی سیکولاری گەندەڵی دیکتاتۆری وەکو بەشار ئەسەد، هەم بۆ حکومەتێکی شیعی وەکو ئێران کە دەیەوێ ئیمبراتوری سەفەوی سازکاتەوە و بۆێ درووست نابێ، هەم بۆ حکومەتی تورکیا کە بۆ زیاتر لە 10- 15 ساڵ جیهانی فریۆدا کە گویا ئیسلامێکی دیمۆکراتیکە و ئێستا دەرکەوتووە کە پاڵپشتی رێکخراوێکی وەکو داعش و رێکخراوە توندرەوەکانی ترد دەکات بە پشت بەستن بە بەڵگەکانی دەزگای ئەمنیەتی وڵاتی ئەڵمان".
Your browser doesn’t support HTML5