سۆران عەلی خان: بە داخەوە سیاسەت بە بازرگانی، دەسەڵات و بەرژەوەندی تاێبەتەوە تێکەڵ بوە

Soran Ali Khan

سۆران عەلی خان: بە داخەوە سیاسەت بە بازرگانی، دەسەڵات و بەرژەوەندی تاێبەتەوە تێکەڵ بوە

هەر پاش بڵاوبۆنەوەی راگەیاندنەکەی جێگرانی سگرتێری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، سەرەرای قسەی توند لە هەردوو لاوە بەڵام بە گوێبیستی ئەو لێداوانانەی کە بڵاودەبنەوە هەردوو لا ئامادەن گوایە کێشەکە بە هێمنی چارەسەر بکەن.

ئاخۆ هۆێ چی بوو ئەو راگەیاندە وا دەرکرا و ئێستاش چمان هیچ رووێ نەداوە و ئامادەن بە هێمنی چارەسەری بکەن؟

ئایا ئەو راگەیاندە وەکو تاقیکردنەوەیەک بوو وە یاخود هۆشداری دانێک بە باڵی گوایە بریار دەر و پاوەنخواز؟

مامۆستا سۆران عەلی خان نووسەر، رووناکبیر و جێگری پێشووێ مەڵبەندی 8 خانەقینی ێ. ن. ك لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" کێشەی سەرەکی پارتەکانی کوردستان بە تاێبەت و رۆژهەڵاتی ناوەراسی بە گشتی ئەوەیە زۆربەی دەسەڵاتەکان لە دەستی کەسی یەکمدا کۆ ئەبێتەوە، دەسەڵاتی دارایی، سەربازی، دەسەڵاتی راگەیاندن، ئەوە جۆرێک هەستکردن بە ( مغدوریەت) مافخوراوی یا بێ دەسەڵاتی لە لای هەندێ لە سەرکردەکانی تر، یان جێگرەکانی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی درووست ئەکا، چونکە ویست و داواکاریەکانیان یان بیر و بۆچوونەکانیان لەبەر چاو ناگیرێت، وە بە شێوەیەکی ئەرێنی بیر و بۆچوونەکانیان وەر بگێردرێت".

مامۆستا سۆران هەر وەها دەڵێت" ئەم کێشانەی ناو یەکێتیی هەر لە دیر زەمانەوە وە ئەتوانم بگەرێمەوە بۆ مێژوو کە ریشەی لە یەک ترازان و جیابۆنەوەی باڵی مەکتەبی سیاسیش کاتی خۆێ لە ناو پارتیدا هەمان هۆکارەکانی ئێستایە کە لە ناو یەکێتیدا هەیە، واتە کۆبۆنەوەی دەسەڵاتەکان لە دەستی کەسێک یان چەند کەسێکی کەم وە لەبەر چاو نەگرتنی بیر و بۆچوونی ئەوانەی تر، وە جیابۆنەوەی گۆڕانیش ئەتوانم بڵێم زۆربەی هۆکارەکانی هەر ئەم هۆکارانەن کە ئێستا ئەم هەڤاڵانە باسی ئەکەن، ئەو برادەرانی کە بە ناوی ناوەندی بریارەوە، بریار نامەیەکیان دەرکردووە وە هەردوو جێگرەکان، وە لە هەمان کاتدا ئەمە بەو واتایە نییە ئەمانیش کەم و کورتیان نەبێ".

مامۆستا سۆران دەشڵێت" ناکۆکیەکان درووست ئەبێ، بەڵام بە زۆری لەم رۆژە سیاسەت بەداخەوە تێکەڵ بە بازرگانی و دەسەڵات و هەندی بەرژەوەندی تاێبەتیشەوە تێکەڵ بوە، کە ئەمانە هەموو هۆکارن بۆ ئەوەی ناکۆکیەکان یاخو لە یەک تێنەگیشتنەکان گەورە بێ یا تەشەنە بکات تا بگاتە ئاستی تەقینەوە، جا دەرکردنی ئەو بەیاننامە خۆێ لە خۆێدا پڕبوونی جامی ئەو تۆرەییە و نارەزایەیە بوو لە لایەن هەڤاڵانی جێگری سکرتێری گشتیەوە".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Soran Alikhan