سەرحەد ڤارتو: راوەستانی شەر لە رۆژەڤی ئێمەدا نییە
هەر پاش هەڵوەشانەوەی پرۆسەکانی ئاشتی لە نێوان دەوڵەتی تورکیا و کورد، شەر و پێکدادان لە نێوان هێزە جۆرا و جۆرەکانی تورکیا و گەریلاکانی پارتی کارێکارانی کوردستان PKK لەمبەر و ئەو بەری سنوور بەردەوام بوە. لەم میانەدا هەردوو لا ئاماری جۆرا و جۆر بڵاو دەکەنەوە.
ئاخۆ تا چەند ئەو ئامارانە راست و درووستن؟
توند و نەرمی شەر و پێکدادانەکان بە چییەوە گرێ دراوە؟
دەوڵەتی تورکیا چ جورە چەکانێک بە کار دێنی؟
ئاخۆ ئەم شەرە بەرەو کوێ دەروات و هیچ ئومێدێک هەیە کە کۆتایی پێی بێت؟
سەرحەد ڤارتو ووتەبێژی کۆمیتەی دیپلۆماسی کۆما جڤاکن کوردستان KCK لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە سەرەتا پشت راستی تێکدانی سێ هیلێکۆپتەری Skorsky و زیان گەیاندن بە دووێ تر کرد بە تۆپێ هاوەن لە لایەن گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کورددستانەوە لە ناوچەی چلێ و ووتیشی ئێستاکە نزیکەی ساڵێکە شەرێکی سەخت و دژوار و بەرفراوان لە سەرانسەر کوردستاندا لە نێوان گەریلا و ئەرتەش و پۆلیسی تورک لە ئارادایە، هەم لە ناو شارەکاندا بە تاکتیکی جۆر بە جۆر بەردەوامە و هەر وەها لە هەموو شوێنەکانی تری کوردستان، بە تاێبەت لە ناوچەی بۆتان، هەکاری، شرناخ تا ناوچەی سەرحەد، ئامەد و دەرسیم ، هەر وەها شەر گەیشتوەتە سنوورەکانی تورکیا لە دەریای رەش و دەریا سپی وە شەری گەریلاش هەر وا بەردەوامە".
کاک سەرحەد هەر وەها دەڵێت" لە ماوەی 10 مانگی رابوردوودا لە شەر و پێکدادانەکاندا نزیەکەی 750 لە گەریلا و هێزەکانی پاراستنی هاوڵاتیانی سڤیل YPS دا کوژراوون، وە زیانی دەوڵەتی تورکیا لە چوار هەزار تێپەریوە، دەوڵەتی تورکیا لەبەرامبەر ئێمەدا شەرێکی ساێکۆلوژی بەکار دێنێ بۆ رۆخاندنی وورەی گەل گوایە گەریلا لاواز بوە و تێک شکاوە بەڵام بە پێچەوانەوە گەریلا بەردوامە و بگرە دەیان لە چالاکیەکانیشی بە کامیرا و ڤیدیۆ تۆمار دەکات و لەشکەری تورکیا لە رووی ساێکۆلوژیەوە رووخاوە".
کاک سەرحەد دەشڵێت" راوەستانی شەر لە رۆژەڤی ئێمەدا نییە، بەڵکو مەزنترکردن و فراوانترکردنی شەر لە رۆژەڤی ئێمەدایە و زۆرتر کردنەوەی چالاکیەکانمان لەبەر ئەوەی مەترسیەیەکی زۆر لەسەر سەرۆکی مە(سەرۆک ئاپۆ) هەیە".
Your browser doesn’t support HTML5