ئەمەریکا و ژاپۆن تاوتوێی سزای زیاتر دەکەن بۆ سەر پیونگیانگ

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تاوتوێی سزای زیاتری یەکلایەنە دەکات بۆ سەر کۆریای باکور دوابەدوای پێنجهەمین و گەورەترین تاقیکردنەوەی ناوکی لەلایەن ئەو وڵاتە.

لە میانەی لێدوانەکەی ڕۆژی یەکشەممەیدا لە تۆکیۆ نوێنەری تایبەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ ڕێبازی کۆریای باکوور سۆنگ کیم، ڕایگەیاند " جگە لە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووکان، هەردو وڵات ئەمەریکا و ژاپۆن لەگەڵ کۆرایای باشوریشدا پێداچوونەوە بەسەر هەلومەرجەکانی سزای یەکلایەنە و دوو لایەنەو هەروەها سێ لایەنە دەکاتەوە ئەو هیچ وردەکاری نەدا لەسەر چۆنیەتی سزاکان و کاتەکەی.

کیم ئەم قسانەی کرد پاش ئەوەی لەگەڵ کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن کۆبۆوە و ڕەفتارەکەی پیونگیانیان بە ڕەفتارێکی تێکدەرانە لەقەڵەمدا.

چەند کاتژمێرێک پاش ئەوە کۆرایای باکور ئەو هەوڵانەی بۆ زیادکردنی سزاکان بە گاڵتەجاری لەقەڵم داو و پەیمانی دا بەرنامە ناوکییەکانی بەهێزتریش بکات.