دیلەک ئۆجەلان: دەبێ ئەمەریکاش لەم پێڤاژووەدا روڵی خۆێ باش ببینێت
چەند رۆژ لەمەوپێش مەحەمەد ئۆجەلان لە زیندانی ئیمرالی سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان PKK ی کرد ، ئاخۆ مەحمەد ئۆجەلان هیچ نووچەیەکی دڵخۆشکەری پێی بوو بۆ کورد و تورکیا و گەلانی جیهان؟
دیلەک ئۆجەلان نوێنەری باژێری روها( ئورفە) ی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەم سەردانە لەسەر داخوازی دەوڵەت نەبوە بەڵکو لە دەرئەنجامی ئەو چالاکی مانگرتنەی کە لە لایەن 50 رامیارزان( سیاسەتمەدار) وە ئەنجام درا و ئەو فیشارەی کە لەسەر دەوڵەت درووستبوو، هەرچەند سەردانیان کرد بەڵام هێشتا خانەوادەکەی، پارێزەرەکەی بە ئاسانی ناتوانن سەردانی بکەن".
دیلەک خانم هەر وەها دەڵێت" ئێمە ناتوانین بڵێن هەنگاوێکی ئەرێنی لە لایەن دەوڵەتەوە نراوە بەداخەوە بارەکەی گؤرانێکی بەسەردا نەهاتووە و هێشتا ئۆجەلان لە تەنیایی ئەژێت و مافەکانی لێ زەوتکراوە، دەولەتی ئاکەپە و تورکیا دەبێ ئەو مافانە جێبەجێ بکەن وە ئەگەر بێت و جێبەجێ نەکرێن شیانی بەردەوامبوونی شەرێکی ناوخۆ هەیە".
دیلەک خانم دەشڵێت" ئۆجەلان لە پارەی پلانێکەوە قسەی کردووە کە ستراتیژیەکی زۆر گرنگە بەڵام پێویستی بە دوو لایەنە بۆ جێبەجێکردنی، ئەگەر بێت و تورکیا هەنگاوێکی ئەرێنی بنێت ئەوە شیانی هەیە لە ماوەی 6 مانگدا ئەو پلانە پیادە بکرێت و هەر وەها دەڵێت بە هیوام دەنگی ئێمەش لە ئەمەریکا ببیسترێت گوهداری بکرێت لەبەر ئەوەی رۆڵی ئەمەریکاش تێدایە، لەبەر ئەوە دەبێ ئەمەریکاش لەم پێڤاژووەدا روڵی خۆێ باش ببینێت".
Your browser doesn’t support HTML5