دکتۆر جەبار قادر: بازاری خۆفرۆشتن لە کوردستاندا هەمیشە بازارێکی زۆر گەرم بوە
لە پاش شەری جیهانی دووەمەوە تا ئێستا ئەوەی تێبینی دەکرێ هیچ کام لە وڵاتە دیمۆکراسیە ئەوروپاییەکان تووشی شەر و دەرگیری نەبوونە، کەچی وڵاتانی جیهانی سیەم و بە ریسکاچوودا هێشتا لە نێۆخۆدا وە یاخود لەگەڵ دراوسیەکانیاندا لە شەر و ئاژاوەدان.
دکتۆر جبار قادر لێکۆڵەر، چاودێر و شارەزای کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" پێموایە کۆمەڵێک زۆر هۆکار هەن بۆ ئەو بارە، بەشێکی زۆریا پەیوەندی بەوەوە هەیە ئەو وڵاتە کۆڵۆنیاڵانە کە لە وڵاتانی ئاسیا، ئەفەریکا و ئەمەریکای لاتین کۆلۆنیان هەبوو، کاتێک دەستبەردای ئەو وڵاتانەدا بوون کۆمەڵێک زۆر کێشەیان بە دووای خۆیاندا بە جێهێشت، کێشەی سیاسی، ئیتنێکی، ئابوری، کێشەی خوێندەواری، کە ئەمە یەكێک لە هۆکارە سەرەکیەکانە".
دکتۆر جەبار هەر وەها دەلێت" هۆکاری تر ئەوەیە کە کۆمەڵێک ئەفسەر و دیکتاتۆر کودەتای سەربازیان کرد وە پێشینەیێکیان دامەزراند کە هیچ جۆرێک لە پرۆسەی دیمۆکراسی لەو وڵاتانەدا پێش نەکەوێ وە بەشێکی زۆریشی پەیوەندی بە تاڵانکردنی سامانی ئەم ناوچانەوە هەبوو، چ لە کاتی باڵا دەستی دەوڵەتە کۆڵۆنیەکاندا وە چ لە دووای ئەوەی کە وەکو پێی دەڵێن " داگیرکەری نێۆخۆ" کە هاتنە سەر دەسەڵات و لەسەر ئەو سیاسەتە بەردەوام بوون، وە ئەو کێشانەی کە بە جێمان بە تاێبەت ئیتنیکی و ئاێینی و کاتێک کۆمەڵێک گەلی ناکۆک، ئاێینی ناکۆک لە چواچێوەی قەوارەیەکی سیاسیدا کۆکراونەوە و گروپێکی کەمینە دەست بەسەر زۆرینەکەدا بگرێ و هەمیشە بۆ پشتگێری کردنی پەنا بۆ دەروە ببات بۆ ئەوەی بەسەر ئەوانەئ تردا زاڵ بێت".
سەبارەت بەوەی کە ئەمرۆ سەرەرای ئەوەی کە لە سەردەمی تەکنەلۆژیا دەژین، بۆ لەو ئازمایش و تاقیکردنەوانەی قوناغەکانی رابوردوودا کەڵک وەرناگەرین دەڵێت" ئەوەی کە ئیمرۆ دەبینین زۆرتر ئاڵۆزیەکان لە نێۆخۆێ وڵاتەکاندایە نەک لە نێۆ دوو وڵات، راستە وڵاتانی دەوروبەر بە کاری دێنن بۆ ئەوەی پێگەی خۆیان لە ناوچەکە بەهێز بکەن وە بەشێکی زۆری ئەو کێشانەی لە ئیمپراتۆریەکاندا بەجێ ماوە، بۆ نموونە ململانی 500 ساڵەی نێوان ئیمپراتۆری عوسمانی و سەفەوی".
دکتۆر جەبار دەشڵێت" بازاری خۆفرۆشتن لە کوردستاندا هەمیشە بازارێکی زۆر گەرم بوە، هەمیشە لەمبەرو ئەوبەری سنوور خەڵکێک هەبوە بە تەمای ئەوە بوە کە گروپێک لەوبەر بکرێ بۆ ئەوەی بۆ خۆێ بەکاری بهێنێ، جا ئیتر ئەمە بەردەوامی هەیە نەک ئەوەی بیانەوێ لە وڵاتەکانیاندا چاکسازی بکەن وە یاخود بە ئاشتی بژێن لەو ئازمۆنانە سوود وەرنەگرن، قازانجی ئەوان لەبەردەوام بوونی ئەو شەر و ئاژاوەیە".
Your browser doesn’t support HTML5