لهکۆنفرانسیکدا له مۆنتریال له‌که‌نه‌دا به‌ڕێوه چوو، وولاتانی پاره ده‌به‌خشن به‌ڵێنیاندا بڕی 12 ملیار و 900 هه‌زار دۆلار بده‌نه سندوقی جیهانی Global Fund ، وه‌ک هه‌ڵماتێک به‌ئامانجی تاهاتنی ساڵی 2030 نهخۆشهیاکانی ئایدز AIDS و مه‌لاریا Malaria و سیل Tuberculosis بنبڕبکه‌ن.
سندوقی جیهانی داوای له‌حکومه‌ته‌کان و که‌رته تایبه‌ته‌کان کرد یارمه‌تیه‌کانیان بۆ بڕی 13 ملیار دۆلار به‌رزکه‌نه‌وه، بۆ پشتیوانی چالاکیه‌کانی دژ به‌و نه‌خۆشیانه له 3 ساڵی داهاتوودا له 2017 ده‌ستپێده‌کات.
سه‌رۆک وه‌زیرانی که‌نه‌دا جه‌ستن ترۆدۆ له‌میانه‌ی به‌شداری له کۆنفرانسه‌که‌دا له‌مباره‌یه‌وه بهڕۆژنامهواننای ڕاگه‌یاندا " ده‌توانین سه‌رکه‌وتنمان ڕاگه‌ێنین"، ووتیشی "ئه‌توانین له ساڵانی داهاتوودا چاره‌سه‌ری 8 ملێۆن که‌س بکه‌ین".
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی چه‌ندین ووڵات و گۆرانی بێژ بۆنۆ، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و بیڵ گه‌یتس به‌شداربوون.
سندوقی جیهانی کهورهترین سندوقه و ئامانجی بنبڕکردنی نه‌خۆشیه‌کانه له‌جیهاندا، له‌وه‌تای ساڵ 2002 ه‌وه سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی توانیویه‌تی 20 ملێۆن که‌س چاره‌سه‌ر و ڕزگار کات.
مارک دیبلۆ سه‌رۆکی جێبه‌جێکاری سندوقه‌که له‌مباره‌یه‌وه ووتی "بێویسته ئێمه زیره‌کانه تواناکان به‌کاربێنین، هه‌روه‌ها سه‌نگی بخه‌ینه سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌باشی جێبه‌جێ ده‌کرێت".
ووڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا به‌ڵێنی 4 ملیار و 300 هه‌زار دۆلاری له‌ساڵی 2019 داوه و ڕه‌زامه‌ندی گۆنگرسی له‌سه‌ر ده‌وێت.
ئاماره‌کانی ته‌ندروستی ده‌ڵین ئه‌م سێ جۆره نه‌خۆشیه هۆکارن بۆ گیان له‌ده‌ستدانی 8 هه‌زار که‌س ڕۆژانه.
سه‌رۆک باراک ئۆباما بێشنیاری کرد به‌کارهێنانی زه‌رفی نایلۆن ڕاگیرێت.
له‌مکاته‌دا ته‌نها 12 شار و شارۆچکه به‌کارهێنانی پلاستیکیان ڕاگرتوه له‌وانه شاره‌کانی لۆس ئه‌نجلس، شیکاگۆ و نیویۆرک.
تویژینه‌وه نوێکان ده‌ڵین له‌ئێستادا ئه‌مه کێشه‌یه‌کی راستیه و گه‌ر به‌م پێیه بڕوات له‌داهاتوودا بۆ ژینگه و ژیان له‌سه‌ر زه‌وی ده‌بێته گرفتی گه‌وره.
توێژینه‌وه‌یه‌ک له‌ساڵی 2015 له گۆڤاری زانستیدا بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت، ساڵانه نزیکه‌ی 5 ملێۆن بۆ 12 ملێۆن و 700 هه‌زار ته‌ن لهپلاستیک له‌جیهاندا ده‌چنه ده‌ریاکانه‌وه، له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌کانی ئاو لهئۆقیانووسهکاندا ده‌سووڕێنه‌وه، توانه‌وه‌ی ئهوپلاستیکانه و خواردنی له‌لایان هه‌ندێک گیان له‌به‌ری ده‌ریاوه، ده‌بێته مایه‌ی گیان له‌ده‌ستدانیان و که‌مبوونه‌وه‌یان، کیسه‌ڵی ده‌ریا Turtle و گیانداره‌کانی شێوه‌ی جیلی Jellyfish وه‌ک خواردن ده‌یخۆن.
ئاماری ڕێکخراوه‌کانی ژینگه پارێزی ده‌ڵیت گیانله‌به‌رانی ده‌ریا ساڵانه به‌هۆی خواردن و بوونیان به‌تۆڕی پلاستیکه‌وه زیاتر 100 هه‌زار گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها باڵنده جۆراوجۆره‌کانی له‌که‌ناره‌کانی ده‌ریا ده‌ژین، به‌هۆی برسێتیه‌وه ده‌یخۆن و نزیکه‌ی 10 ملێۆن گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
له‌سه‌ر بنه‌مای به‌کارهێنانی ئاماری ناسا له‌سه‌ر چاودێری هه‌ساره‌ی بارام ناسراو بهمهریخ، توێژه‌ره‌وان ده‌ڵین، ده‌ریاچه و چه‌م دوای یه‌ک ملیار ساڵ به‌به‌ڵگه‌وه سه‌لمێنراوه هه‌بوه وه‌ک له‌وه‌ی پێشتر زانراوه و زانیاری له‌سه‌ری تۆمارکراوه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری بونی ژیانی بوونه‌وه‌ره‌کانی به‌چاو نابینرێن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه هه‌یه.
شارۆن وڵسن له دامه‌زراوه‌ی سمیسۆنیان Smithsonian که دامه‌زراوه‌یه‌کی توێژینه‌وه‌یه له‌واشنتن له‌گه‌ڵ گرووپێک مۆزه‌خانه و حکومه‌تی ئه‌مریکا هاریکاره، هه‌روه‌ها له‌زانکۆی ڤێرجینیا له شارلۆتڤێڵ، ده‌ڵیت، لهدۆڵهکاندا جۆگه‌له‌مان له‌سه‌ر مه‌ریخ به‌دیکردوه، ڕژاونه‌ته ده‌ریاچه‌کانه‌وه، وا ده‌رده‌خات بڕێکی ئاوی زۆر له‌وێ هه‌بووبێت و ئاستی به‌رزیی ئاو له‌وی چه‌ند جارێک له‌و ده‌ریاچانه‌دا گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له‌وانیه ئه‌و ناوچه‌یه به‌درێژایی ساڵ شێ‌دار و ته‌ڕ نه‌بووبێت، له‌وێ ئاو به‌ستویه‌تی و دواتر تواوه‌ته‌وه، ئه‌م پرۆسه‌یه ملێۆنه‌ها ساڵ به‌رده‌وام بوه.
شارۆن ده‌ڵیت له‌ئیستادا پرسیارێک هه‌یه "ئایا ژینگه‌ی مه‌ریخ بۆ ژیان گوونجاوه" له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵیت ئه‌گه‌ری هیه توێژینه‌وه‌کانی داهاتوو وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌نه‌وه.
Your browser doesn’t support HTML5