حەج و ئەرکی حاجیان لە بەرامبەر رەوشی هەرێمی کوردستاندا
ساڵانە چەند هەزارێک لە هاووڵاتیانی موسڵمانی هەرێمی کوردستان بە مەبستی حەچ سەردانی عەرەبستانی سعودی دەکەن، بەڵام لەو بارودۆخەی کە هەرێمی کوردستان تێدا دەژێ ئەو حەجە پێویستە وە یاخود ( فەرزە) وەکو خۆیان دەڵێن؟
عیماد عەلی رۆژنامەوان، نووسەر و لێکۆلەر لە هەڤپەینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی کە بەداخەوە بەهۆێ بەدی هێڵەکانی تەلیفۆنەوە پەیوەندیەکە پچرا و تەنها وەڵامی یەکی لە پرسیارەکانی داێنەوە، پاش هەوڵ و کۆششێکی زۆر هێڵەکە هەر چاک نەبوەوە. کاک عیماد دەڵێت" میللەتی کورد کە ئەمساڵ کەوتووەتە قەیرانێکی قووڵەوە، بە پێویست بوو حکومەتی هەرێم و پارتەکان لەو بارە هەندێ زانیاری و رێنمایی و رێنوێنی خەڵکیان بکردایە، نەک ئەوەی بڵێن کاریگەری لەسەر ئاێینی خەڵک بوایە، بەڵام ئەو سلبیاتانەی چوونی پارەی کوردستان بۆ دەرەوە و سەرفکردنی لە مەکە و بە هەندێ شتی تری رێگاوە، لەوە فەرزترە کە لە ناو کوردستاندا خەرج بکرایە، بەڵام داخەکەم نە حکومەتی هەرێمی کوردستان، نە پارتە سیاسیەکان ، نە رەوتە ئیسلامیەکان وە نە زایانی ئاێنی رۆڵێکی ئەوتۆیان نەبینی وە ئەم بارە نالەبارە و قەیرانە ئابوریە لە کوردستاندا لەبەر چاو نەگیرا و بە هەمان شێوەی ساڵانی پێشوو کە بارەکە باشتر بوو خەڵک رووێ بۆ مەکە، وە ئەو پارە پێویستەی کە پێویست بوو بەسەر خەلکی هەژار و نەداردا دابەش لێرە دابەش بکرایا بۆ سعودیە برا".
Your browser doesn’t support HTML5
هەر لەو بارەیەوە ئاسۆ کەماڵ ئەندامی بۆرد وە یاخود ئەنجومەنی ناوەندی سیکۆلار لە کوردستان لە هەڤپەینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەڵێت" کێشەی حەج بوەتە دەرامەتیكێ بازرگانی گەورە بۆ عەرەبستانی سعودی کە ئەم حاجیانەی لە کوردستانەوە ئەچن یان لە شوێنەکانی تری دونیاوە ئەچن پارەیەکی زۆر ئەرژێنە ئەو شوێنەی کە پێی ئەڵێن کەعبە و شوێنەکانی تر، وە ئەم پارانەی کە حاجیەکانی هەرمی کوردستان وە خود موسڵمانانی تری جیهان ئەکاتە کەرەستەی چەک و تەقەمەنی و درووستکردنی مزگەوتێکی زیاتر وە درووستکردنی باندی تیرۆریستی کە ئێستا لە سوریا و شوێنەکانی تردا خەڵک ئەکوژن وە پشتێوانیکردنی هەموو ئەو گروپە ئیسلامی و پارتە ئیسلامیانەی کە ئەمرۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراستیان کردووە بە دۆزەخ لە خەڵکەکە".
کاک ئاسۆ هەر وەها دەڵێت" هەم عەرەبستانی سعودی وە هەم حکومەتی هەرێم بە یەكێتی و پارتیەوە وە هەم پارتە ئیسلامیەکان هانی خەڵک ئەدەن برۆن بۆ ئەوێ، ئەمە لە کاتێکدا هەرێمەکە لەو قەیرانیەدایە کە چەندین مانگە خەڵک مووچەی وەرنەگرتووە، خەڵک شت و مەک و پێداویستیەکانیان دەفرۆشن وە ئەو کارەساتانەی کە دەبینرێت لە کوشتنی گەنجان، مامۆستایان و هەڵاتنی خەڵک بۆ دەرەوە ، خەڵک ئێستا هەزاران دۆلاری هەیە سەرفی بکا لەم رێگەیە، بە بروای من ئەمە جگە لە بازار خۆشکردن بۆ ئیسلامیکردنی کوردستان و ناوچەکە شتێکی تر نییە".
Your browser doesn’t support HTML5