دکتۆر کارزان خانەقینی: جگە لە تاکە کەسێک هیچ دەزگایەکی خێرخوازی لە کوردستاندا نییە بۆ یارمەتیدانی هاووڵاتیان

Dr. Karzan Khanaqini

دکتۆر کارزان خانەقینی: جگە لە تاکە کەسێک هیچ دەزگایەکی خێرخوازی لە کوردستاندا نییە بۆ یارمەتیدانی هاووڵاتیان

لە وڵاتانی رۆژئاوا وە بە تاێبەت لە ئەمەریکا زۆرێک لە کەسایەتیە سەرمایەدار و دەوڵەمەندەکان، ئەوانەی خاوەن کۆمپانیا و سامان و دارییەکی زۆریان هەیە ساڵانە بەشێک لە داهاتەکانیان دەبەخشنە رێکخراوە جۆرا و جۆرەکان بۆ یارمەتی دان و بەهانا گەیشتنی هەژار و نەدارەکان، جال لە دیدیکی مرۆڤایەتیانە وە یا خولادان لە Tax یان باج. ئاخۆ دیاردەیەکی لەو جۆرە لە هەرێمی کوردستاندا هەیە؟

دکتۆر کارزان موراد خانەقینی لێکۆڵەر و چاودێری کاروبارەکان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" لە کوردستان وەکو دەوڵەتانی تر Tax یان باج نییە، وە من بروا ناکەم هاتبێتە گوێما شتێکی وا بوە مەگە بە دەگمەن کەسێک خۆێ وا بوە یارمەتی چەند کەسێک بدات، هەرچەند حەز ناکەم بە تاک ناو بێنم تەنانەت گوێم لە یەک شت بوە ئەوەش دەزگای ( فاروقی مەلا موستەفایە ) کە سەرمایەدارێکی کوردستانە و جار و بار دەستی خێرخوازی هەیە یارمەتی خەڵکانێکی بێچارە ئەدات وە یاخود بەرنامەیەک سوودی هەبێت بۆ میللەت جاروبار ئەو دەستی تێ ئەخات و یارمەتی ئەدات بە بێ ئەوەی داوای لێکرابێت".

دکتۆر کارزان هەر وەها دەڵێت" تا ئەمرۆ لەم کوردستانەی ئێمە، یەک دانە خێرخواز گوێم لێ نەبوە، تەنانەت پارتە ئیسلامیەکانیش جگە لە قسە هیچ بەرنامەیەکیان نییە بەڵام پێیان بڵێ برۆ مزگەوتێک درووست بکە، هەزار مزگەوتت بۆ درووست دەکەن با دوو هەزار مرۆڤ برسی بێت هیچ گرفتێک نییە، وڵاتەکەیان بردوەتە چەرخەکانی پێشی ئەمرۆ، گەیاندویانەتەوە بە بارودۆخێک کە لە زەمانی سەدامیش تەنانەت لە حەسارەکەش (گەماروکەش) خەڵک نەگەیشتبوە ئەو حاڵەتە".

دکتۆر کارزان دەشڵێت" بروات بێ ئەمە لە دڵەوە دەیلێم، ئەمرۆ لە کوردستان مرۆڤ هەیە جێگای یەک دانە مەتری عەرزی نییە خۆێ تێدا دەفن بکات، براوت بێ ئێستا کوردستان جێگایەکی تێدا نییە (مسؤل) نەیبردبێ، لە خانەقینەوە تا کەلار بستێکی زەوی نەماوە کە دەوارێکی تێدا هەڵخەی، هەر لە پشتی ئەزمەرەوە بگرە تا ئەگاتە لای پێنجوین و ئەو بەری سنوور بستێکی زەوی نەماوە لە لایەن بەرپرسەکانەوە داگیر نەکرابێ و بە سیم چوار دەور نەدرابێ".

دکتۆر کارزان لە درێژاییدا دەڵێت" بروات بێ یەک دانە کولیژ و زانکۆ لە کوردستاندا دانەمەزراوە هی دەوڵەتی تر بێ جاسوسەکانی تێدا نەبێ".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Dr. Karzan Khanaqini