هێزێكى گروپى عەسایب ئەهلولحەقى شیعى لە خورماتو لەلایەن فەرماندەیى گشتى ئەو گروپەوە بەرەو بەغدا كشێنرایەوە ، بەرپرسانى كوردیش دەڵێن ئەو گروپە بەشێک بوون لە سەرچاوەى كێشەكانى قەزاكەیان لە ڕابردودا.
كەریم شكور بەرپرسى بازنەى حەمرین ى یەكێتى، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"بارەگایەكى گروپى عەسایب ئەهلولحەق داخراوە بەهۆى ئەوەى زانیارى لەسەر تاوانەكانیان گەیشتوەتە مەرجەعیەتى شیعەكانى عێراق."
بەپێى ئامارێكى قایمقامیەتى قەزاى خورماتوو ، تا ئێستا چارەنوسى زیاتر لە 250 كەسى دانیشتوى ئەو قەزایە نادیارە كە زۆربەیان عەرەبى سونەن و لەرابردوودا لەلایەن گروپە جیاوازەكانەوە رفێنراون، ئەمە جگە لە ئازادكردنى دەیان كەس لەبەرانبەر برێک پارەى زۆردا.
كەریم شكور وتى"ژمارەیەكى زۆر خەڵكى تاوانكار خۆیان داوەتە پاڵ حیزبەكان لە خورماتو و كارى رفاندن بۆ پارە ئەنجام دەدەن كەیەكێك لەو گروپانە عەسایبە."
گروپى عەسایب ئەهلولحەق گروپێكى توندرەوى شیعەیە و لەلایەن قەیس خز عەلى یەوە سەرۆكایەتى دەكرێت ، كە یەكێكە لەو گروپانەى هەڵوێستى بەرانبەر كورد باش نیە.
عەلى حوسێنى وتەبێژى حەشدى شەعبى لەقەزاى خورماتو رەتیكردەوە هێزەكانى عەسایب ئەهلولحەق كشێنرابونەوە و، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"ئەو گروپە لەناو خورماتودا ماون."
قەزاى خورماتوى سەربەپارێزگاى سەڵاحەدین ، دانیشتوانەكەى تێكەڵەیە لە كورد و عەرەب و توركمانى شیعە و سونە و لەو قەزایە زیاتر لە حەوت گروپى
جیاجیاى شیعە بارەگایان هەیە.
Your browser doesn’t support HTML5