له هه‌رێمی کوردستان چه‌ندین میدیای بینراو و بیستراو هه‌ن که هه‌ر لایه‌و به‌شێوه‌یه‌ک روماڵی روداوه‌کان ده‌کات، به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا میدیا نه‌بووته مینبه‌رێک بۆ کۆکردنه‌وه و نزیک کردنه‌وه‌ی لایه‌نه رکابه‌ره‌کان و ئاراسته کردنی کۆمه‌ڵگا، که‌مال چۆمانی وه‌کو رۆژنامه‌وان و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی لای وایه له کوردستان میدیایه‌کی به‌رپرسیار شک نابه‌یت، ده‌شڵێت "جگه له میدیای حیزبی ئێستا میدیای سێبه‌ر هه‌یه که میدیایه‌کی ئاراسته‌کراوی ئه‌و به‌رپرسه سیاسیانه‌ن که چۆنیان بوێ وا ئاراسته ده‌کرێن، هه‌روه‌ها سه‌ریان له بینه‌رو بیسه‌ریش تێکداوه که نازانن ئه‌سڵی روداوه‌کان چۆنه، له‌وه‌ش خرابتر بوونی سایت و پێگه‌ی ئه‌له‌کترۆنییه که بێ ناو‌و نیشانه، که ئه‌وه‌ش ده‌ستی حیزبه‌کانی له پشته‌و بۆ مه‌به‌ستی خۆیان به‌کاری دێنن."
سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ش له‌و باوه‌ڕه‌دایه میدیایه‌کی ته‌ندروستمان ده‌بێت، ئه‌و ده‌ڵێت "تا ململانێ سیاسییه‌کان به‌و شێوه‌یه بن، ئه‌و میدیایه‌ش ره‌واجیان ده‌بێت و رۆڵ ده‌گێڕن، به‌ڵام خۆشییه‌که‌ی له‌وه‌دایه ئه‌وانه ده‌سکه‌لای حیزب و ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ن که میدیاکان به‌ڕیوه ده‌به‌ن."
Your browser doesn’t support HTML5