وه‌فدی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غداد به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌موو لایه‌نه کوردستانییه‌کانی گرتبۆوه، جگه له بزوتنه‌وه‌ی گؤڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی که بایکۆدی ئه‌و گه‌شته‌یان کرد، سه‌ردانی عه‌بادی و تاو‌و توێ کردنی مژاره سیاسییه‌کان که له کۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌که‌ی مه‌سعود به‌رزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی وا ده‌رکه‌وت که هه‌ردوو دڵخۆش بوون به دانیشتنه‌کان.
له‌و باره‌یه‌وه یاسین ته‌ها وه‌کو شاره‌زای سیاسی بواری کوردستان و عێڕاق ده‌ڵێت "ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شداریان نه‌کرد زیاتر بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕیته‌وه که به لایانه‌وه سه‌رۆکی هه‌رێم ماوه‌ی ویلایه‌ته‌که‌ی به‌سه‌ر چووه، له‌به‌ر هه‌واداره‌کانیان له‌سه‌ر شه‌قام ئه‌و چوونه‌یان ره‌د کردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌وه روونه که خودی مه‌سعود به‌رزانی له لایه‌ن وڵاتانی زلهێزو ناوچه‌ییه‌کان، وه‌ک هه‌مان پێگه‌ی سیاسی حیسابی بۆ ده‌که‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵات وسنووری به‌رفراوانی کوردستان و هێز لای ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه توانای دانوستان وبڕیاردانی له‌ده‌ستدایه."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ندێ به‌رپرس باس له‌وه ده‌که‌ن که باسی مافی چاره‌نووسی هه‌رێمه‌که له‌گه‌ڵ عه‌بادی باس کراوه، ته‌ها ده‌ڵێت "دوو مژاری سیاسی باس کراون، قه‌یرانی دارایی، هه‌روه‌ها شه‌ڕی موسڵ و به‌شداری هێزی پێشمه‌رگه، سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ش، بارودۆخی ناوچه‌که یارمه‌تیده‌ر نییه بۆ باس کردنی سه‌رخۆبوون و مافی چاره‌نووس له‌م بارۆدۆخه سیاسییه دژواره."
Your browser doesn’t support HTML5