به‌وپێیه‌ی پێشتر چه‌ندین سه‌ردان له‌ئاستی به‌رپرسی باڵادا کراوه و ئاکامی نه‌بوه ئایا دوا سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێک بۆ به‌غدا بۆ باشکردنی بارودۆخی کوردستان ئاکامی باشی ده‌بێت. ئه‌م سه‌ردانه جیاوازی له‌وانی پێشتر چیه.
وه‌ک ڕاگه‌ێندرا هه‌ردوو به‌رپرس مه‌سعود بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ته‌نها کۆبوونه‌ته‌وه، بارزانی ده‌ڵی ڕێکه‌وتین به‌ڵام ناوه‌ڕۆکی ڕێکه‌وتنه‌که له‌سه‌ر چیه بووه و بۆ بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه.
ئه‌م سه‌ردانه ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت، پرسی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌بێت بهخهوهن، یاخوود ئه‌مه سه‌ره‌تای هه‌نگاوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د وانی نووسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی کردوه.
وانی ده‌ڵیت کاتی سه‌ردانه‌که کاتێکی باش بوو له‌باریش بوو، گه‌شتوه‌ته ڕاده‌یه‌ک ده‌بوو کاک مه‌سعود تهدخول کات و بهوشانده بگاته به‌غدا.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت نه‌دانی مووچه و خۆپیشاندان فشاری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بارزانی دروستکرد و لهلایهکیدیکهوه به‌کۆمه‌ڵیک دۆسێوه چۆته به‌غدا.
له‌ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه وانی ده‌شڵێت ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ماڵکی بۆ ده‌سه‌ڵات یه‌کێکه لهوهۆکارانی سه‌ردانی بارزانی بۆ به‌غدا.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.
وریا کاڵی ئه‌م گفتووگۆیه‌ی کردوه.
Your browser doesn’t support HTML5