ساڵانێکە گرژی کەوتوەتە پەێوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەر کات ئەگەر لایەنێکی تر لە دەروەی زۆنی هەولێر سەردانی بەغدای کردبێت لە لایەن دام و دەزگاکانی نزدیک لە پارتیەوە رەخنەیان لێگیراوە. سەردانی ئەم جارەی بارزانی و شاندەکەی بۆ بەغدا، ئایا بە خواستی خۆیان و پێداویستیەکانی بارودۆخەکە بوە، یاخود لە ژێر فیشاری دەرەکی، بە تاێبەت ئەمەریکا؟
عیمان عەلی نووسەر و رۆژنامەوان لە هەڤپەیڤینێکدا لەغەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" پاش بە بنبەست گەیشتنی باری سیاسی و ئابوری هەرێمی کوردستان ، بەدبوونی بارودۆخی ناوخۆ، پەیوەندیەکان نێوان لایەنەکان، قەیرانی ئابوری و گەیشتن بە بنبەستێک کە تێدا نییە بە هیچ شێوەیەک دەسەڵاتی کورد لە ئەم قەتیسیە دەربچێت و هەر وەها فیشاری وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بە تاێبەت تورکیا و ئەمەریکا وای لە بارزانی کرد سەردانی بەغدا بکات".
کاک عیماد هەر وەها دەڵێت" تا ئێستا بە هۆێ ئەو بارودۆخەی لە هەرێمی کوردستان و لە ناوچەکەدا لە ئارادایە وە لەو هاوکێشانەی کە ئێستا لە دەرئەنجامدا بەرەو کوێ دەروات، هەموو ئاماژە بەوە دەکەن کە چارەسەری کێشە و پرسی کورد تا ئێستا پەیوەندیەکی توند تۆڵی بە ناوەندەوە هەیە، بەڵام من باسی ئەمرۆ ئەکەم، باسی ئەم کاتەی کە تێداێن".
کاک عیماد دەشڵێت" سەردانەکەر بارزانی زیاتر حیزبی بوە تاکو حکومی وە کۆبونەوە دوو قۆڵیەکی نێوان بارزانی و عەبادی نیشان ئەدات تەنها ئەم شاندە بە یاوەری بوە و هیچ رۆڵێکی کاریگەری تاێبەتی لە بوارە نهێنیەکانی نێوان بارزانی و عەبادی دا نەزانیوە، جا من لەو بروایەدام بۆ جوانترکردنی رۆڵی شاندەکە، ئەم کەسانە بانگهێشت کراوون و لەو بروایەدام هیچ کارنامەیەکیان لەبەر دەستدا نەبووە کە بۆ چی دەرۆن و چۆن دەرۆن و بارزانی لە کاتێکدا سەردانی بەغدا دەکات هەموو وەرەقەکانی سووتاندووە بە دەستی خۆێ".
Your browser doesn’t support HTML5