رەفیق غەفور: ژنان لە کۆنفرانسی کەنەکەدا دەنگیان بڵندە، زوڵالە بە ڕاشکاوی و ئازایانە دێنە پێشەوە

کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان KNK بە ئامادە بوونی پارت و لایەنە کوردستانیەکان، کەسایەتیەکان، رۆشنبیران لە رۆژانی 1 – 2 مانگی ئوکتۆبر لە برۆسڵ پاێتەختی بەلژیکا کۆنفرانسی ساڵانەەی ئەنجام دا.

کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان KNK بە ئامادە بوونی پارت و لایەنە کوردستانیەکان، کەسایەتیەکان، رۆشنبیران لە رۆژانی 1 – 2 مانگی ئوکتۆبر لە برۆسڵ پاێتەختی بەلژیکا کۆنفرانسی ساڵانەەی ئەنجام دا.

رەفیق غەفور ئەندامی کۆنسەی بەرێوەبەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان KNK لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" کۆبۆنەوەکان باش بەرێوە دەچن، لە رۆژی یەکم پەیامی پارت و رێکخراوەکان خوێندرایەوە، لە ناویاندا سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان وە هەر وەها گەلێک لە کەسایەتی و بەرپرسانی پارتە کوردیەکان بەشدار بوون، ئەمرۆش لەسەر راپۆرتی کۆنسەی بەرێوەبەراتی کەنەکە وتو وێژ دەکرێت و هەڵسەنگاندنی کاروبارەکانی".

کاک رەفیق هەر وەها دەڵێت" ژنان لەم کۆنفرانسەدا دەنگیان بڵندە، دەنگیان زوڵاڵە، قسەی خۆیان ئەکەن بە ڕاشکاوی، کاتی خۆیان ئەگرن، ئازایانە دێنە پێشەوە، بە تاێبەتی لە رۆژئاوا و باکوری کوردستان، وە ناکرێ بشارێتەوە کە رۆڵی مەزنیان هەیە لە کار و خەبات".

کاک رەفیق دەشڵێت" ئەگەر راستی بێژم، پارت و رێکخراوە کوردستانیەکان گووتارێکیان هەیە کە زۆر دووبارە دەبێتەوە ( دووبارەییە – تکراری) و ئەوەندی لە گووتارەکانیاندا دەڵێن لە پراکتیکدا هەنگاوی جدی کەمتر دەنرێت".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Refik Gefur