پەیوەندی پردی پێکەوە گرێدانی کاروباری ژیانی رۆژانەی تاک، پارت، حکومەت و دەوڵەتانە، بە تاێبەتی لە کارە دیپلۆماسیەکاندا کە بە جۆرەها مەرج و بەندەوە گرێدراوە. ئاخۆ لایەنە کوردیەکان شیانی هەیە لە پەیوەندیەکانیاندا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەسکەوتێکی زۆرتریان دەست کەوێت تاکو لەگەڵ بەغدا؟
دکتۆر جەبار قادر لێکۆڵەر و شارەزای رۆژهەڵاتی ناڤین لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەلێت" پێیم وایە بە گشتی ئەگەر باس لە پەیوەندیەکان بکەین، پەیوەندیەکی نادرووست هەیە چ لە نێۆخۆێ کوردستان وە چ لەگەڵ دەوروبەردا، بەو واتاییەی، جاری ئەوەی نێۆخۆ هەموو دەزانین ئەو ململانی و کێبرکی و پەیوەندیە نادرووستەی لە نێوان هێزە سیاسیەکاندا هەیە، تەنها لە چوارچێوەی سیاسەتدا نەماوەتەوە، بەڵکو کاریگەری لەسەر باری کۆمەڵایەتیش کردووە، وە ئەوەی پەیوەندی بە دەرەوە هەیە، ئەویش بە هۆێ ئەوەی بە شێوەیەکی ( مؤسساتی) دام و دەزگایی ناکرێ واتە ئەو دەزگایانەی کە دەبێ پەیوەندی بکەن، حکومەتە، فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە، ئێستا واێ لێهاتووە ئەو پەیوەندیانە بە شێوەیەک دەکرێ کە زیان بە لایەنی بەرامبەر بگەینن وە هەر لایەنێک هەوڵ بدا کارتێکی بەهێزتری بە دەستەوە بێ، کە لە کۆتاییدا پێیم وایە ئەو کارتە بەهێزە بە دەست کەسیانەوە نابێ".
دکتۆر جەبار هەر وەها دەڵێت" 500 ساڵە تورکیا و ئێران، بە ناوی جیاواز، ئیمپراتۆری عوسمانی، سەفەوی، قاجاری، ئەمانە ململانیان لەسەر دەسەڵات و ناوچەی دەسەڵات بوە لە هەموو ئەو هەرێمە و ئەمە لە کوردستاندا رەنگی داوەتەوە بەو شێوەی نەک ئەو پارتانە بیەوێ خزمەتکاری ئەو بەرژەوەندیانە بێ، بەڵام ئیتر بە هۆێ نزدیکی جۆگرافیەوە، بە هۆێ پشتگیریەوە، بە هۆێ تێکەڵاوی ئابوریەوە، کە ئەمە کاریگەریەکی زۆر زۆر بەدی هەیە وە لە داهاتووشدا کاریگەریەکی زۆرتری دەبێ".
دکتۆر جەبار دەشڵێت" یەکێک لە فاکتەرە سەرەکیەکانی قووڵکردنەوەی کێشەکان، ئەو ململانیە لە نێوان تورکیا و ئێران و لەسەر گۆڕەپانی کوردستانیش رەنگی داوەتەوە لە هەردوو یەکێیتی و پارتی".
Your browser doesn’t support HTML5