تورکیا زۆر بە هیوا بوو لە کردارەکانی رزگارکردنی مۆسڵ دا بەشداری بکات، بەڵام وا دیارە نە حکومەتی عەبادی و نە ئەمەریکاش لە زاری برێت مەکۆرگ نێردراوی ئوباما بۆ هاوپەیمانیەتی لە شەری دژ بە داعش لەگەڵ ئەوەدا نیین. ئاخۆ ئەم بریارە کۆتاییە وە یاخود هێشتا شیانی بەشداریکردنیان هەیە بەو پێیەی ئەردوگان بە ئاسانی کۆڵ نادات؟
دکتۆر کامەران بەرواری مامۆستای زانکۆێ دهۆک لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بریاری ئەمەریکا و عێراق لە جێ خوێدایە، بریارێکی عاقلانە و لۆژیکیە ئەگەر بێت و تورکیا لەو کردارە لەشکەریەدا بەشداری نەکات، لەبەر ئەوەی هاتنی تورکیا کێشەکان زۆرتر دەکاتەوە و هەر وەها گرفتەکانی رۆژهەڵاتی ناڤینیش هۆکاری سەرەکی هەر تورکیایە".
دکتۆر کامەران هەر وەها دەڵێت" ئارامنجی سەرەکی بەشداریکردنی تورکیا لە رزگارکردنی موسڵ دا بۆ پاراستنی داعش و رزگارکردنی سەرکردە و بەرپرسانی داعش دایە وە یاخود ئەو ئەو هێز و کەسانەی کە لە داعشەوە نزدیکن، وە هەر وەها دەست بەسەراگرتنی چاە نەوتەکانی موسڵ و کەرکوک و زمار و نەوتی کوردستان بە گشتی".
دکتۆر کامەران دەشڵێت" ئەردوگان دەیەوێت خواستی خۆێ بەسەر ئەمەریکا، هاوێمانانی نێۆنەتەوەیی و هەموو جیهان بەڵام ئەگەر ئەمەریکا لەسەر بریاری خۆێ بەردەوام بێت بێگومان ئەردوگان ناتوانێت هیچ شتێک بکات".
Your browser doesn’t support HTML5