پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوە لەبارەی گرتەڤیدیۆیەکی دەنگی ئەمەریکا دەدات

گرته‌ ڤيديۆيه‌ك كه‌ له‌ په‌يجه‌كانى ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و به‌ هه‌زاران كه‌س شه‌ير و لايك و كومێنتى كردووه‌ پۆليسى هه‌ولێرى هينايه‌ ده‌نگ له‌مباره‌يه‌وه‌ بۆ چه‌ند ميديايه‌كى هه‌رێمى كوردستان روونكردنه‌وه‌يان ‌ دا ، له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ياندا هۆگر عه‌زيز وته‌بێژى پۆليسى هه‌ولێر رايده‌گه‌يه‌نێت فه‌رهاد پيرباڵ ده‌يويست له‌ناو حه‌ره‌مى دادگا ناڕه‌زايى ده‌رببڕێت، به‌ فه‌رمانى دادوه‌ر پاسه‌وانه‌كان رێگريان لێكردووه‌ و پێى ڕاگه‌يه‌نراوه‌‌ كه‌ ده‌توانێت له‌ ده‌ره‌وه‌ى دادگا ناره‌زايى ده‌رببڕێت نه‌ك له‌ ناو دادگا .

لاى خويه‌وه‌ دكتۆر فه‌رهاد پيرباڵ مامۆستاى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دين دواى ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ لايه‌ن پۆليسه‌وه‌ ده‌كرێته‌ ده‌ره‌وه‌ى دادگا له‌باره‌ى مه‌به‌ستى چوونى ناوبراو بۆ دادگا به‌ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكاى گوت ده‌مويست له‌ مه‌حكه‌مه‌ شكايه‌ت له‌ مه‌حكه‌مه‌ بكه‌م به‌ڵام نه‌يانهێشت چونكه‌ هه‌زار و يه‌ك كه‌يس هه‌يه‌ بيست و يه‌كيان من ئيشم له‌ سه‌ريان كردووه‌ مه‌زلومن حه‌ڤده‌يان پێشمه‌رگه‌ن."

وته‌بێژى پۆليسى هه‌ولێر لێدوانى فه‌رهاد پيرباڵ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت فه‌رهاد پيرباڵ له‌ سه‌ر كه‌يسێك كه‌ كێشه‌ى كۆمپياله‌يه‌ چووه‌ته‌ دادگاى هه‌ولێر و بريارى دادگاش به‌ لايه‌نى ئه‌ودا نه‌بووه‌ بويه‌ هه‌ڵساوه‌ به‌ نانه‌وه‌ى ئه‌م كێشه‌يه‌.

له‌ گرته‌ ڤيديۆكه‌دا پۆليس پاڵ به‌ دكتۆر فه‌رهاده‌وه‌ ده‌نێن و راده‌كێشرێت و ده‌كرێته‌ ده‌ره‌وه‌ى دادگا و ناوبراويش له‌ ده‌ره‌وه‌ى داگا چه‌ندين ووشه‌ى نەشیاو ئاراسته‌ى به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌ت و په‌رله‌مان و دادگا ده‌كات و به‌ ناعه‌داله‌تيان له‌ قه‌له‌م ده‌دات و داواى ده‌ستله‌كێشانه‌وه‌يان لێ ده‌كات.

Your browser doesn’t support HTML5

ئەحمەد زێباری