تا دێت لە کرداری وەرگرتنەوەی موسڵ نزدیکتر دەبینەوە و هەر کام لە تورکیا و ئێران دەیانەوێ بەهەر جۆرێک بێت لەو کردارەدا بەشداری بکەن. ئاخۆ بۆ گومانێکی زۆر هەیە لە بەشداریکردنی ئەو دوو وڵاتەدا؟
حاتم مەنبەری نووسەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" دیارە هەر کام لەو وڵاتانە بۆ خۆیان رۆڵ و بەرژەوەندی تاێبەتیان لە ناوچەکەدا هەیە وە ئەمەی کە ئێستا لە موسڵ بەرێوە دەچێت کۆتایی ئەو گەمە و یارییەیە کە لە ماوەی ئەو دوو ساڵ یان دوو ساڵ و نێوەدا لە ناوچەکەدا لە ئارادا بوە وە هەر کامیان ئەیانەوێت دووا رۆژی موسڵ بە جۆرێک رۆڵی خۆێ زۆرتر کاتەوە"
کاک حاتم هەر وەها دەڵێت" ئێران بە جۆرێک بان دەستە لە گۆڕەپانی رامیاری عێراقدا، بۆیە شەری بان دەستبوون ناکات، بەڵکو شەری بان دەست مانەوە دەکات، بەڵام تورکیا بە هۆێ کۆمەڵێک هەڵەی رابوردوو هێشتا نەگەیشتوەتە ئەو شوێنەی کە خۆێ پێی وایە ئەبێ هەێبێ، بۆیە هەموو هەوڵێ ئەوەیە کە بە لایەنی کەم بەشێک لەوەی لە رابوردوو لە دەستی داوە لەم کۆتاە یارییەدا بە دەست بێنێتەوە".
کاک حاتم دەشڵێت" ئەردوگان پلانی ئەوەی هەیە ئەوەی کە لە ساڵی 1920 بەملاو تورکیا لە عێراق و لە ناوچەکەدا لە دەستی دا، تورکیای ئاکەپەیی بە هیوای بە دەستهێنانەوەی ئەوەی لە مێشکی دایە بەڵام بە ئاسانی بۆ تورکیا ناچێتە سەر".
Your browser doesn’t support HTML5