عیماد عەلی: سەرکردەکانی کورد لەو ئاستەدا نیین بۆ پەرینەوە لە قوناغێکەوە بۆ قوناغێکی گەشتر

Emad Ali

لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بە گشتی و لە بەشەکانی کوردستان و هەرێمی کوردستان بە تاێبەت، گەمە و یاری و پلانی پشتی پەردە زۆر هەبوە و هەیە، بەڵام ئایا قەت کورد رۆڵێکی سەرەکی هەبوە لە بریار و پلانی ئەو گەمە و یاریانەدا؟

عیماد عەلی رۆژنامەوان و چاودێرێ کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" دیارە تا رۆگاری ئەمرۆ کورد لە ناوچەکەدا بەسەر ئەو وڵاتاندا دابەش بوە ، بە هیچ شێوەیەک لایەنێکی سەرەکی هاوکێشەکان نەبوە، بەڵکو وەکو فاکتەرێکی یارمەتیدەر کەڵکی لێ وەرگیراوە، لەم پرسەدا، کە خۆێ لە خۆێدا پرسێکی گەورەی تاێبەت بە کوردە بەڵام وەکو کارتێک چ لە لایەن دوژمنانیەوە یان لە لایەن وڵاتانی هاو کێشە و بەرژەوەندی لە ناوچەکەدا وەکو کارت بە کار هێنراوە، ، کە ئەمەش بە کۆمەڵێک فاکتەرەوە گرێدراوە".

کاک عیماد هەر وەها دەڵێت" من لەو باوەرەدام ئەگەر کورد خۆێ یەکگرتوو بێت، سەرکردایەتیەکی باشی هەبێت و زیرەکانە و هاوکێشەکان بە جوانی بخوێنێتەوە، دەتوانێ لە نێۆ درزی ئەو هاوکێشانەدا سەردەر بێنێ کە وەکو کارت بە کاری بهێنن، بەڵام لە پارچەکانی تر بە تاێبەت لە رۆژئاوای کوردستان وا خۆێ فەرز کردووە کە وەکو لایەنێک بەشداری بکات تا وەکو کارتێک بە کاری بهێنن، بەڵام لە باشوری کوردستان ئەبوایە ئێمە لە پێس رۆژئاوا و باکوریشدا بوایان، بەداخەوە ئێمە ئێستاش لە لایەن هێزەکانی ناوچەکەوە بە تاێبەتی ئێران و تورکیا و هەر وەها هێزە جیهانیەکانەوە بە کار دەهێنرێن"

کاک دەشڵێت" سەرکردەکانی ئەمرۆ کورد من بروام پێیان نییە و خەڵکی کوردستانیش بروای پێیان نییە و لە ئاست ئەو ئەرکە گەورەییەدا نیین کە لەبەر دەمیاندا بۆ پەرینەوە لەم قوناغە بۆ قوناغێکی گەشتر".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Emad Ali