لە کاتێکدا گوایە داعش لە هەموو لایەکەوە لە ژێر فیشار و لە پەلەقاژەدایە، هێڕشێک و کردارێکی لەوەی کە بینیمان لە ناو کەرکوک دا ئەنجام درا. دەبێ کاربەدەستان و پەرپرسانی هێزەکانی ئاسایش لە شاری کەرکوک چ وەلامێکیان هەبێت؟ بەو پێیەی داعش لە حەوێجە جێگیرەو زۆریش لە کەرکوکەوە دوور نیین، نەدەبوایە لە چوار دەوری کەرکوک دا پەرژینێکیان درووست بکردبایە بۆ رێگا گرتن لە خزاندنی ئەو تیرۆریستانە بۆ ناو شارەکە؟
وەستا رەسوڵ فەرماندەی میحوەری چواری هێزەکانی پێشمەرگە لە باشوری کەرکوک لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئێمە پێیمان وایە ئەمە سیناریۆیەک بوو، رەنگە زیاتر لە دەستی ناوخۆ و دەروەشی تێدا بێ، وە ئەم سیناریۆیە بۆ ئەو بوو هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بە تاێبەتی هێزەکانی سنووری کەرکوک بەشدار نەبن لە ئۆپەراسیۆنی موسڵ، پەکیان بخەن، دووریان بخەن لەو ئۆپەراسیۆنە، چونکە ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە لە موسڵ کرا ئەگەر تێبینی بکەن هەنگاوی یەکم لە لایەن هێزەکانی کەرکوکەوە ئەنجام درا".
وەستا رەسوڵ هەر وەها دەڵێت" ئەو هێزەی هاتبوونە ناو کەرکوک . هێزێکی مەشق پێکراوو بوونە، پێمان وابی لە موسڵ مەشق درابن، کە هاتونەتە ناو شاریشەوە، بێگومان شانەی نووست و ئەو شتانەشیان هەبوە و پەیوەندیان پێیەوە کردووە، هێزێکی شەرکەر بوونە، وە بەشێکیان ئەفغانی بوونە، وە لە رووی لوجستیک و هاریکاریکردنی ئەم هێزەوە پێیمان وابێ دەستی ئیقلیمیشی تێدا بێ".
وەستا رەسوڵ دەشڵێت" پێیمان وایە هێزێک بوە بۆ گرتنی کەرکوک، چونکە ئەگەر تێبینی بکەیت لە رزگارکردنی شارەکاندا، لە موسڵ هەر هێندە بەشداریان کرد موسڵیان گرت، لە ساڵی 91 ئێمە 250 کەس هاتینە ناو شاری کەرکوک کە سەدامیشی تێدا بوو و هێزێکی بە هێزیشی تێدا بوو، توانیمان دەست بەسەر کەرکوک دا بگرین".
Your browser doesn’t support HTML5