ئامانجەکانی هێزی پێشمەرگە لە موسڵ کۆتایان هات

هێزی پێشمەرگە لە هەموو سنورەکانی پارێزگای موسڵ سەرکەوتنی بهدە‌سەست هێناو قۆناغی سێهەمی رزگارکردنی شاری موسڵ دەست پێدەکات، بەلام هێزی پێشمەرگە ناچیەتە ناو موسڵەوە.

راوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگە لیوا بەختیارمحەمەد سەدیق لەبەرەکانی شەڕی خازر و بەعشیقەوە سەبارەت بە رەوشەکە دەڵێت "بە پێی پلانی داڕیژراو پێشمەرگە لە میحوەرەکانی رۆژهەلات و باشوور و باکووری موسڵ سەرجەم ئەو شوێنانەی ئازاد کردووە کە لە ئەستۆیاندا بووە، ئیتر بۆ سوپای عێراق قۆناغێکی دیکە دەست پێ دەکات، بە ناوهێزەکانی پێشمەرگەدا گوزەر دەبن بۆ چوون بەرەو سەنتەری شارەکە."

سەبارەت بە دوورو نزیکی سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە موسڵ ئەو بەرپرسە سەربازییە دەڵێت "ماوەی دووری نێوان سەنگەرەکانی پێشمەرگەو سەنتەری شارەکە لە 7 بۆ 15 کیلۆمەترە."

بەپێی هەندێ راپۆرتی رۆژنامەوانی گوایە داعشەکان بە زۆری موسڵ جێ دەهێڵن بەرەو سوریا دەڕۆن ئایا تاچەند ئەوە راستە، ئەگەر راست بێت، واتە داعش بەرگرییەکی وەها ناکات. لەو بارەیەوە بەرپرسەکە وتی "بەشی خۆرئاوای موسڵ کە هاوسنوری سوریایە، نە سوپای عێراقی لێیە، نە پێشمەرگە، بەڵام ئاسان دەست بەرداری موسڵ نابن، هەرشوێنێک دەست پێشمەرگە کەوتبێت یان سوپای عێراقی بەشەڕێکی قورس ئازاد کراوە، ئێمەش زانیاریمان هەیە هەندێک داعش بەو قەبارەیەش نا کە تێکەڵ ئاوارە بوبن و چوبنە دیوی سوریا، بەڵام ژمارەیان زۆر نییە."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ لیوا بەختیارمحەمەد سەدیق