ئامەد شاهۆ: پەژاک و کۆنگرەی پێنج، ژن و جوانان پێشەنگی خەباتی ئێمەن

Amed Shaho

لە هەفتەکانی رابوردوودا پێنجمین کۆنگرەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پەژاک لە هەرێمی میدیا لە سەر خاکی کوردستان بە کۆتایی هات، بێگومان کۆنگرە شوێنی هەڵسەنگاندن و پێداچۆنەوەیە بە کاروبارەکانی ئەو رێکخراوەیەدا لە نێوان هەردوو گۆنگرەی رابوردوو و ئەم کۆنگرەدا.

Siamand Moini & Zilan Vajin

سەبارەت بە بابەتە گرنکەکانی ئەم کۆنگرە، ئامەد شاهۆ ئەندامی مەجلیسی ( ئەنجومەنی) پەژاک لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" کونگرە کە لە ژێر درووشمی بە پارتی بوون و بە گەل بوون بەرەو شۆرشی رۆهەڵاتی کوردستانی کوردستانی ئێران هەنگاو دەنێن بەرێوە چوو، کۆمەڵێک جیاوازی لەگەڵ کۆنگرەکانی پێشووی ئێمەدا هەبوو، لەم کۆنگرەدا دوو هەڤاڵی نوێ واتە سیامەند موعینی و زیلان ڤەژین وەکو هاوسەرۆکی پەژاک هەڵبژێردران، هاوکات باس لە بەشداری یەکسانی و بەرابەری ژن و پیاو لە هەموو ئۆرگانەکاندا کرا، پەرەپێدانی خەبات لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لەبەر گرتنی سیاسەتێکی سەربەخۆانە، پیوێستی بە بەرەیەکی دیمۆکراتیکی گەلانی ئێران، هەڵسەنگاندن لەسەر کار و خەباتی دوو ساڵی رابوردوو وە چەندین بابەتی تر لە پەیوەندی بە کارکردن لەگەڵ رێکخراوەکانی تری رۆژهەڵاتی کوردستان، گەلانی ئێران، کۆرانکاریەکان لە پەیرو پرۆگرام و ساختاری پەژاک".

PAJAK

کاک ئامەد هەر وەها دەڵێت" ژن و جوانان پێشەنگی خەباتی ئێمەن و ژنان پێگەی پێشەنگایەتیان لە هەموو ئۆرگانەکاندا پێی سپێردراوە و جێ بە جێ کردنی ئەرکە مێژوویەکانیان".

کاک ئامەد دەشڵێت" پەژاک لەسەر ئەوە دامەزراوە هەر ناوچەیەک لە گەلەکەی ئێمە پێکهاتبێت ئێمە خاوەنداریەتی لەو ناوچە دەکەین وە لە 2004 وە لە ئیلامەوە تا ماکو هێزەکانی ئێمە جێگیر کراوون چ لە بواری سەربازی ، سیاسی، کۆمەڵایەتی وە یاخود لە هەر بوارێکەوە".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Amed Shaho