(بەختیار عەلی) نوسەر و ڕوناکبیر لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکادا، باس لە ژمارەیەک دۆسێی گرنگ و هەستیاری ڕۆژ دەکات وەک شەڕی دژی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی و هەروەهاش قەیرانەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق.
نیگەرانی هەن و بە دووریش نازانرێت لە قۆناغی پاش داعشدا، تۆڕیکی تری تێرۆریستی بە ناوێکی تر و بە فۆرمێکی ترەوە بێتەوە ئارا، ئایا ئەم نیگەرانیانە لە جێی خۆیاندان؟
بەختیار عەلی:
زەمینەی دروستبوونی داعش مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە، بۆیە سەرهەڵدانەوەی لە شێوەی تردا ئەگەرێکی کراوە و بەهێزیشە.
ئایا کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بە تایبەتی ئەو تواناییەیان هەیە بۆ ڕاگرتنی ئەو جۆرە جموجۆڵانەی ڕێکخراویکی نوێی تێرۆریستی کە بێ لە ئایدیۆلۆژیای ڕق و کینە، ئایدیۆلۆژیای ناسیۆنالیستیش بەکاربێنێت؟
بەختیار عەلی:
کێشەکە کێشەیەکی سەربازی ڕووت نییە، بەڵکو کێشەکە کولتوری ئەقڵییە، واتە دەبێت لەناو سیستەمی بیرکردنەوەی مرۆڤی خۆرهەڵاتیدا ئیش بکرێت.
ئایا کۆمەڵگای کوردی چەندێک ئامادەیی هەیە گوتارێکی توندڕەوانەی ئاینی لە خۆ بگرێت، یانیش ببێتە زەمینەیەک بۆ ئەم دیاردەیە؟
بەختیار عەلی:
کۆمەڵگای کوردی، یانیش مێژووی سیاسی کوردی خۆی مێژوویەکە پڕە لە توندوتیژی، یانی ئەگەر ئێمە بوێربین لە ڕەخنەکردنی داعش ئەوا دەشبێت بوێر و ئازاش بین لە ڕەخنەکردنی کۆمەڵگای خۆماندا.
لە پاش هەموو ئەزمونە تاڵ و ناخۆشەکانی کورد لە عێراقدا لەگەڵ ڕژێمە یەک بە دوا یەکەکانی ئەو وڵاتەدا هەیبووە، ئایا پێشبینی دەکرا کەلێنی بێ متمانەیی نێوان خەڵک و دەسەڵات بگاتە ئەم ئاستە؟
بەختیار عەلی:
کێشەی هەرە گەورەی ئەمڕۆ ئەوەیە کە کایەی سیاسی کوردی تەواو سەرقاڵی کۆمەڵێک کێشەیە کە پەیوەندی بە کێشەکانی مرۆڤی کوردەوە نییە و سیاسەت لە کوردستاندا ئەوەیە مۆراڵی سیاسی لە دەستداوە.
بەختیار عەلی چەندێک گەشبینە بەوەی ناکۆکییەکانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆتاییان پێبێت و بەرژەوەندی گشتی بخرێتە پێش بەرژەوەندی حیزبیەوە؟
بەختیار عەلی:
ئامانجی هێزە سیاسییە کوردیەکان، ئامانجی ئابوری کورتخایەنە کە گرێدراوی بەرژەوەندی هەندێک بەرپرسی تایبەتییە.
بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ بەختیار عەلی کردووە.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:
Your browser doesn’t support HTML5