لەگەڵ باسکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵدا لە تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی ناکرێت باس لە ڕەهەندە سیاسییەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنە نەکرێت.
سەعد ئەلموتەڵیبی، چاودێری سیاسی بنکە لە بەغدا دەڵێت لەگەڵ هەموو ئەو هەوڵە سیاسیانەی دەدرێن لەم هەلومەرجانەی عێراقدا بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە ببنە ڕێگر لەبەردەم شکست پێهێنانی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی.
ئەم چاودێرە سیاسییە عێراقیە دەڵێت هەندێک دەنگ هەن کە لە هەوڵی داکۆکیکردندان لە دەوڵەتی ئیسلامی لە ڕێی هەندێک ڕاگەیاندن و هەڵوێستی سیاسییەوە و دەشڵێت بەداخەوە تا ئێستاش هەندێک لایەن هەن لەوبڕوایەدان دەتوانن ڕێکخراوە تێرۆریستییەکەی داعش بەکاربهێنن بۆ بەدەستهێنانی بەرەنجامی سیاسی یانیش یەکلاکردنەوەی سیاسیانە و یانیش بەکارهێنانی داعش وەک فشارێکی سیاسی.
هێزی حەشدی شەعبی لە یەک دوو ڕۆژی ڕابردوودا دەستیکرد بە بەشدارییەکی ڕاستەوخۆ لە شەڕەکانی ڕزگارکردنی موسڵدا.
سەعد ئەلموتەڵیبی دەڵێت ئەو هێزەی حەشدی شەعبی زۆر دوورە لە شاری موسڵەوە و بە ئاڕاستەی تەلەعفەردایە و بۆ کۆنترۆڵکرنی سنوری عێراق سوریایە لەو ناوچەیە. دەشڵێت ئەم هێزەی حەشدی شەعبی دوو یەکەی تیادایە کە لە نۆ هەزار جەنگاوەری عەرەبی سوننەی پارێزگاکانی سەڵاحەدین و نەینەوا پێکهاتوون.
لەسەر بنجینەی وتووێژەکەی لەگەڵ سەعد ئەلموتوڵیبی چاودێری سیاسی، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادە کردووە.
زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:
Your browser doesn’t support HTML5