نازم عومەر: ئەوەی هاوکاری هێزی پێشمەرگە دەکات لە زاخوەوە تا خانەقین پاسدارانە نەک ئەرتشی ئێران

Nazim Omar

لە کاتێکدا بریار بوو مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و سەرۆکی ماوە بەسەر چووی هەرێم سەردانی ئێران بکات، شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانی کوردستان سەردانی ئێران دەکات.

ئاخۆ ئەم شاندە چی پێیە بۆ ئێران وە بە هیوای چییە لە ئێرانەوە بە سەوغاتی یا بە دیاری بۆ هەریم ببات؟

نازم عومەر دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" سەردانەکەی جەنابی کاک مەسعود تا ئێستا لە جێگای خۆیەتی وە چاوەرێن بەرنامەکەی جێ بە جێ بێ، شاندی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی کاک مەلا بەختیار دیارە ئەم سەردانە دەمێک بوو لە ئارادا بوو وە تا کاتەکەی گونجا ئێستا تەشریفیان هێناوە و سەردانەکەش سەبارەت بە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و شەری داعش و پەیوەندیە دوو قۆڵیەکان و پەیوەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێراندایە کە ئەو پەیوەندیە بە پێویست ئەزانین وە دووپاتکراوەتەوە کە هەموومان پابەندی شەری تیرۆر بین وە پابەندی پاراستنی پەیوەندیەکانین وە لەگەڵ ئەوەداین رۆڵی ئێران نەخشێکی گرنگی هەبوە و سوپاسیان کرا وە چاوەروان دەکرێ کە ئەو رۆڵەی کە هەیبوە بەردەوام بێ".

کاک نازم هەر وەها دەڵێت" هەموو پەیوەندیەکان کە ئەمرۆ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وڵاتاندا هەیە، سەرەتاکەی، بنەماکەی لەو پەیوەندیانەوە هاتووە کە رێکخراوە سیاسیەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا درووستیان کردووە، بۆیە ئەو پەیوەندیانە هەر ماوە، وە ئێمە دەبی هەموو پێکەوە خزمەتی ئەو سیاسەتە دیپلۆماسیە بکەین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستیەتی، بەڵام لەم قوناغە، تا ئێستا کە ئێمە نەتوانین یەکێتیی رێزەکانی خۆمان وەکو پێویست لە ناو هەرێمی کوردستاندا یەک بخەین پێم وا نییە بە ئاسانیش پەیوەندیە دیپلوماسیەکانیشمان لە دەرەوەی یەک بخەین".

کاک نازم سەبارەت بە قسەکەی مەلا بەختیار کە دەڵێ" پاسداران سپاە مانند پیشمەرگەها برای کردستان فداکاری کردند" دەڵێت" دیارە شیانی هەیە بەشێکی بگەرێتەوە بۆ شێوەی داڕشتنی گووتارەکەی مەڵا بەختیار بەڵام راستیەک هەیە کە ناکرێ فەرامۆش بکرێ، ئێمە لە کاتێکدا کە باسی رۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین، بوونی راوێژکارانی کۆماری ئیسلامی دەکین بۆ هاوئاهەنگی و هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە زاخوەوە تا دەگاتە خانەقین واتە ئەوە نییە هەر لە ناوچەیەک ببێ ، ئەم کەناڵەی کە ئەو کارە ئەکا کەناڵی سوپای پاسدارانی ئێرانە، جا بە راستەوخۆ یان بە نا راستەوخۆ، هەر ئەوان دەگرێتەوە، واتە هەر کەسێک دەڵێ کۆماری ئیسلامی پشتێوان و هاوکارە، بە باوەریەوە ئەو هێزەی کە بەرپرسە لەم کارە سوپای پاسدارانی ئێرانە، کەس نەیگووتیە ئەرتەشی ئێرانە".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Nazim Omar