سالار مەحمود: لە هەرێمی کوردستان زۆری پێشبینیەکان بە ئاراستەی سەرکەوتنی هیلری کلینتن دا بوو

Salar Mahmoud سالار مه‌حمود

پاش کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەکان و یەکلابونەوەی، ئەمەریکاییەکان ئێستاکە دەتوانن پشوویەک وەربگرن و هەناسەیەک بکێشن. دیارە ئەوەندە ئەمەریکاییەکان بەم هەڵبژاردنەوە سەرقاڵ بوون، جیهانیش هەر وەها. ئاخۆ کورد لەسەر کام لەم کاندیدانە گرەوی دانابوو؟

سالار مەحمود ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی لیژنەی رێکخراوەکانی سڤیل لە پەرلەمان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەلێت" لە راستیدا ئەمەریکا وڵاتێکی ئاسایی نییە، چونکە ئەمرۆ ئەمەریکا بە پۆلیسی جیهان ناوزەد دەکرێ، چەن کاریگەری بۆ ناوخۆێ ئەو وڵاتە هەیە وەکو وڵاتێکی فەرە نەتەوە و شوناس هەر وەها بۆ نەتەوە و وڵاتانی تریش، ئەمەریکا بە حوکمی ناوەندیەتی وە کاریگەریەتی لەسەر ئاستی جیهان لە رووێ ئابوری و سیاسیەوە، جێگای سەرنجی هەموو ناوەند و نەتەوە و وڵاتان بوو".

کاک سالار هەر وەها دەڵێت" کورد بەداخەوە ئەمجارەش بەشی زۆری ناوەندە سیاسی و راگەیاندنەکانی، ئەوەی کە پێشبینیان دەکرد لەسەرکەوتنی یەکێک لە کاندیدەکاندا وورد نەبوون، چونکە دەرکەوت ئەوە ترامپە کە بە شێوازێکی جیاواز لە هەموو کاندیدەکانی پارتەکەی خۆێ و پارتە رەکابەرەکانی هاتە پێشەوە، وە ئەمرۆ ئەمەریکاییەکان دەریان خست کە هەندێ پرس و بابەت هەیە، پێویستی بە دیدگایەکی تازە هەیە وە پێویستی بە کارکتەرێکی نوێ هەیە، ئەو کارەکتەرەش خۆێ لە کەسایەتی ترامپ دا بینیەوە".

کاک سالار دەشڵێت" بە پێی ئەو پێشبینیانەی کە لە هەرێمی کوردستان و راگەیاندنی کوردستانەوە ئاراستە دەکرا، هەرە زۆرینەیان بە ئاراستەی سەرکەوتنی هیلری کلینتن دا بوو، بە پێچەوانەکەی خەڵکی ئەمەریکا وەڵای ئەو بۆچوونەی دایەوە".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Salar Mahmoud