زانا پشکۆ: بێ لەبەر چاو گرتنی رۆڵی کورد لە ناوچەکەدا کێشەکان چارەسەر ناکرێن

KODAR

لە رۆژانی 22،23،24 مانگی ئوکتۆبر و لە هەلومەرجی ئالۆز و قەیراناوی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا کۆنگرەی دووەمی کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان ( کۆدار ) لە هەرێمەکانی پاراستنی لە کوردستان بەرێوە چوو.

زانا پشکۆ ئەندامی راگەیاندنی کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان ( کۆدار) لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردسی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" لە رۆژی ئەمرۆماندا کوردستان لە بەرەیەکی سیاسی تاێبەتدا جێ ناگرێ وەکو تەڤگەری ئازادی گەلی کورد لە یەک بەرەدا جێ ناگرێ بەڵکو وەکو هێڵی سیەم وەکو خەتی سیەم جێ دەگرێ، نە لە بەرەی سیاسەتەکانی سیستمی جیهانیدا جێ دەگرێ نە وەکو شێوازێکی سوننەتی دەکەوێتە ژێر دەسەڵات و حاکمیەتی ئەو دەوڵەتانەی کە بەسەر کوردستاندا حاکمن بەڵکو وەکو هێڵی سیەم لە نێۆ (معادلە) کەدا جێ دەگرێ"

کاک زانا هەر وەها دەڵێت" شتێک کە زۆر روونە بێ لەبەر چاوگرتنی رۆڵی گەلی کورد لە رۆژی ئەورۆدا تێپەرکردنی ئەو قەیرانانە شیانی نییە و ناتوانین کێشەکان چارەسەر بکەین"

کاک زانا هەر وەها لەم وتو وێژەدا باس لە روانینی کۆدار دەکات سەبارەت بە هێزەکانی ناوچەکە، وڵاتە یەکگرتووەکان و ڵاتانی تری رۆژئاوا، گۆرانکاریەکان لە رێباز و ساختاری کۆدار، سەبارەت بە ئێران و گۆڕینی ( قانون اساسی) هێزە کوردیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و چەند بابەتێکی تر.

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Zana Pishko