توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن ئامێرێکی USBیان دروستکردووە پێوانه‌ی بوونی ڤایرۆسی HIV له‌خوێندا ده‌کات.
وه‌ک له گۆڤاری زانستیدا بڵاوکراوه‌ته‌وه توێژه‌ره‌وانی کۆلێجی ئه‌مپریال Imperial College له ڵه‌نده‌ن و کۆمپانیای DNA Electronics ئه‌م ئامێره‌یان په‌ره پێداو له‌ڕێگای دڵۆپێک خوێنه‌وه پێوانه ده‌کات، ده‌توانێت له که‌متر له‌نیو کاتژمێردا ده‌ره‌نجامه‌که ده‌رخات. ئه‌م کاته‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاکامانه‌ی له‌ئێستادا له‌وانیه 3 ڕۆژ بخاێنێت خێراتره. پێوانه‌ی ده‌ره‌ئه‌نجامه‌کانی به‌رێژه‌ی 95% ڕاسته.
له‌سه‌ر شێوه‌ی کارکردنی ئه‌م ئامێره و پێوانه‌کردنی، زاناکان ده‌ڵین به‌دانانی دڵۆپێک خوێن له‌سه‌ر چپی ئامێره‌که ئه‌گه‌ر ڤایرۆسی تێدابێت گۆڕانکاری له‌ئاستی ترشیی چپهکهدا ڕووده‌دات و ده‌بێته هۆکاری ناردنی ته‌زووی ئیلکتریک. ئامێره‌که له‌ڕێگای به‌رنامه‌یه‌کی کۆمپیوته‌ر یاخوود ئامیرێکی تایبه‌ت به‌و پێوانه‌یه ڕێژه‌ی زۆریی یان که‌می ڤایرۆسه‌که له‌خوێندا ده‌رده‌خات که کارێکی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه له‌چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌که‌دا و پێدانی ڕێژه‌ی ده‌رمانی پێویست.
زاناکان ده‌ڵین هه‌روه‌ها کار له‌سه‌ر ئامێرێکی هاوشێوه ده‌که‌ن توانای هه‌بێت ڤایرۆسیدیکه وه‌ک هه‌وکردنی جگه‌ر ده‌ستنیشان کات.
له ئوسترالیا توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن گۆڕانکاری لهکهشوههوادا کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو زینده‌وه‌رێکی سه‌ر زه‌وی هه‌یه.
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی ناوندی توێژینه‌وه‌ی ARC ، له گۆڤاری زانستیدا بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت گۆڕانکاری له‌که‌ش و هه‌وادا گۆڕانکاری له‌هه‌موو شتێکدا درووست ده‌کات .
ئه‌وه‌ی توێژه‌ره‌وان بۆیان ده‌رکه‌وتوه 82 % ئه‌م پرۆسه سه‌ره‌کیه له‌گۆڕانکاری پله‌ی گه‌رما کاریگه‌ری له‌سه‌ر جینات و سیسته‌می ئیکۆلۆجی به‌ته‌واوه‌تی هه‌یه.
دکتۆر تۆم بردج له‌ناوه‌ندی Coral CoE ئه‌وروپا ده‌لێت توێژینه‌وه‌که ده‌رده‌خات جینات و گیانله‌به‌ران و دانیشتوان و جۆرهکانیدیکهی پرۆسه‌که کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو سیسته‌می ژینگه سه‌ره‌کیه‌کانی زه‌وی هه‌یه. به‌و واتایه‌ی هه‌موو جیهان ده‌گرێته‌وه، جۆره‌کانی خۆدهگونجێنن و په‌ره‌ده‌سه‌نن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ک له که‌شووهه‌وای گه‌رمدا نه‌شونما بکه‌ن.
برۆفیسۆر جان باندۆڵفی له زانکۆی کوینسلاند University of Queensland ده‌ڵێت "ئه‌م گۆڕانکاریانه بریتیه بۆ نموونه له‌به‌رگه‌گرتنی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای به‌رز، جۆرێکیان گۆرانکاری لهتووخمیاندا ڕوده‌دات، جه‌سته‌یان بچوکتر ده‌بێت و هه‌ندێکیان کۆچ ده‌که‌ن".
ئایا ئه‌مه باشه یان خراپ؟
برۆفیسۆر بادۆڵفی ده‌ڵێت "کاریگه‌ری ئه‌م گۆڕانکاریانه و خۆگوونجاندنه له‌سه‌ر ته‌ندروستی گشتی جۆره‌کان ڕوون نیه، له‌لایه‌که‌وه له‌وانه‌یه جۆره‌کان خۆیان بگوونجێنن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له‌سه‌ریان، به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا وه‌ک توێژه‌ره‌وه هه‌ست به‌نیگه‌رانی ده‌که‌ین به‌هۆی ئه‌م گۆڕانکریانهی به‌خێرایی ڕووده‌دات".
برۆفیسۆر جه‌یمس واتسن له‌زانکۆی کوینسلاند ده‌ڵێت "هه‌ندێک که‌س پێشبینی ئاستی ئه‌م گۆڕانکاریه‌ی بۆ ده‌یان ساڵ نه‌کردوه، کاریگه‌ریشی له‌هه‌موو جێگایه‌ک دیاره".
توێژه‌ره‌وان ئاگاهی ده‌ده‌ن له‌وه‌ی خێرایی گۆڕانکاری له‌پله‌ی گه‌رمادا ژماره‌یه‌ک جۆر و ته‌نانت سیسته‌می ئیکۆلۆجی به‌ته‌واوه‌تی خستوه‌ته مه‌ترسیه‌وه.
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ ده‌ڵێت به‌کارهێنانی ته‌له‌فوون پێش خه‌وتن ده‌بێته هۆکاری گرفتی خه‌و.
له‌دوو توێژینه‌وه‌دا به‌مدوایانه په‌یوه‌ندیان بهیهکهوهنیه ده‌ڵێت تیشکی سکرینی ئامێره‌کانی وه‌ک ته‌له‌فوون و کۆمپیوته‌ر و تابلێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌وی منداڵان و گه‌وره هه‌یه.
تهلهفوونی زیره‌ک و کۆمپیوته‌ر و تابلێت که له‌ئێستادا به‌کارهێنانی بڵاوه و به‌خێرایی له‌ژیانی ئیستادا باڵاوبۆته‌وه ده‌رفه‌تی به‌زاناکان نه‌داوه تویژینه‌وه له‌سه‌ر کاریگه‌ریه‌کانی بکه‌ن.
توێژه‌ره‌وانی زانکۆی کالفۆرنیا و کۆلێجی کینگز له له‌نده‌ن ده‌ڵین به‌کارهێنانی ئه‌م ئامێرانه له‌سه‌روه‌ختی خه‌وتندا له‌وانیه خه‌و بزڕێنێت و ئاڵۆزیکات، توێژینه‌وه‌ی پێشتر سه‌لماندویه‌تی به‌دخه‌وی ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشی شه‌کره و گۆشه‌گیری.
توێژینه‌وه‌که‌ی زانکۆی کالفۆرنیا له‌سه‌ر 653 که‌س بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ کراوه، تۆماری کاتی به‌کارهێنانی ئامێره‌که و کاتی خه‌ویشیان کراوه، به‌ڕوونی بۆیان ده‌رکه‌وتوه ئه‌وانه‌ی به‌رله‌خه‌وتن به‌کاریانهێناوه خه‌ویان که‌متر و ئاڵۆزتر بوه.
پێداچوونه‌وه به 20 توێژینه‌وه له زانکۆی کینکس له ڵه‌نده‌ن ده‌ریخستوه بوونی ئامێری په‌یوه‌ندیدار به ئینته‌رنێته‌وه له‌ژووری نووستنی منداڵاندا مه‌ترسی و کاریگه‌ری دووئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر کاتی خه‌ویان هه‌بوه.
سروشتی په‌یوه‌ندی نوێ له‌ڕێگای تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه کار له‌منداڵان ده‌کات هه‌ستێکیان لا دروست بێت هه‌میشه ده‌بێت به‌ئاگابن.
زاناکان ده‌ڵێن به‌کارهێنانی گوونجاوی ئهمێرهکان و که‌مکردنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی ئه‌و ئامێرانه له‌کاتی خه‌وتندا و دانانی مه‌رج له‌لایان دایکان و باوکان و به‌رپرسانی ته‌ندروستیه‌وه ڕێگاچاره‌ی درووسته بۆ ئه‌و گرفته.
Your browser doesn’t support HTML5