فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان راگەیندراوێکی دژ بەو لایەنانە بڵاوکردوەتەوە گوایە داوایان کردووە لە ئەگەری پابەند نەبوون بە رێکەوتننامەی نێوان هەولێر و بەغدا ئەوا حکومەتی ناوەندی راستەوخۆ سەودا لەگەڵ پارێزگاکاندا بکات.
ئاخۆ ئەم داوا کاریە لە لایەن مامۆستایانەوە کراوە یان یەکێتی و گۆڕان؟
وەڵام چییە بەرامبەر بەوەی کە ئەم کارە دەچێتە خانەی خۆفرۆشیەوە وە یاخود هەر کەسی ئەو جۆرە بۆچوونەی هەبێت دەبێت لەم وڵاتە بار بکات؟
قادر عەزیز ئەندامئ مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" فراکسیۆنەکانی یەکێتیی، گۆڕان و کۆمەڵ لە بەغدا ئەم هەوڵەیان داوە، وە هەوڵەکە زۆر رەوایە و نابێ هیچ کەس بەم پێوەرە هەڵیسەنگینی وە یاخود بەم چاوە سەیری بکات وە لەوەوە هاتووە کە حکومەتی کوردستان ناتوانی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بدات، یان ناێدا وە یاخود نایەوێ بدات".
کاک قادر هەر وەها دەڵێت" ئەی باشە چارە چییە، ئەم خەڵکە برسیە، ئەم خەڵکە بێ موچەیە، ئێستا گەورەترین مەترسی لەسەر پرۆسەی خوێندن هەیە، باشە ئەگەر تۆ ئامادە نەبیت موچەی فەرمانبەران و مامۆستایان دابین بکەیت، خۆ نابێ رێگاشیان لێ بگریت ئەگەر لە شوێنێکی تر دابین کرا، یان بە خیانەتی لە قەڵەم بدەیت، ئەو لایەنانە دەبێ دوور کەونەوە لە مەسەلەی تۆمەت بەخشینەوەی خیانەت یان بە ناوی میللەت قسە بکەن و وا دەکات دەبێ لە ناو میللەت بچنە دەرەوە، ئەوەی میللەت برسی بکا بۆێ نییە بە ناوی میلەتەوە قسە بکات".
کاک قادر دەشڵێت" ئەگەر بەغدا دوژمنە ئەی چۆن تۆ لە بەغدای، چۆن سەرۆک کۆمار کوردە، ئەی چۆن وەزیرەکان، ئەی چۆن فراکسیۆنەکان، ئەی چۆن ئێستا بە یەکەوە شەری داعش دەکەن، ئەی چۆن کاک مەسعود باس دەکات کە بۆ یەکم جارە خوێنی پێشمەرگە و سوپاێ عێراق تێکەڵ ئەبێ لە شەری دژی تیرۆر، ئەگەر دۆستە بۆ خیانەتە".
Your browser doesn’t support HTML5