یەکێک لە خاڵە سەرەکییە گرنگەکان بۆ هونەرمەندێکی شێوەکار ئامادەبوونی بینەرانن لە پێشانگا تایبەتەکاند بۆ دروستکردنی دیالۆگێکی بابەتیانەی هونەریی لە دەمێکدا کە دەگوترێت ڕەخنە نەیتوانیوە ببێتە یەکێک لەو فاکتەرە بنچینەییانەی بۆ بەرەوپێشبردنی ئەم ژانرە هونەرییە.
کاتێک هونەرمەندێک لە تابلۆیەکدا ئەو ڕەنگانەی بەکاریان دەهێنێت و یاریکردنی فڵچەکەی و نەخشاندنی دیمەنەکانی هزری خۆی، ڕێک وەک ئەوە وەهایە تەنێک لە چوارچێوەیەکی دیاریکراودا بهێنرێتە دەنگ، بەڵام ژمارەیەک دەنگی جیاواز لە بەکارهێنانی ڕەنگەکاندا.
لەم هونەرەدا تایبەتمەندێتی ئێجگار گرنگە، بەو مانایەی تابلۆکان خۆیان ببنە ناسنامەیەک بۆ هونەرمەند و هەر ئەو تایبەتمەندێتیەش ببێتە دەروازەیەک بۆ لێکتێگەیشتنی نێوان هونەرمەند و بینەر.
لای هونەرمەند (شوان عاسی) کاتێک فڵچەکەی دەگرێتە دەست و لەبەردەم تابلۆیەکی سپیدا ڕادەمێنێت و هەست و نەست لە یەک کاتدا ڕەنگەکانی بۆ تێکەڵ دەکەن و ئاڕاستەی جوڵەی فڵچەکەی دیار دەکەن و بڕیار دەدەن کام ڕەنگە لە کام جێی تابلۆکەدا بێت ڕێک و ڕەوان وەک ئەوە وایە گیان ببەخشێتە تابلۆکەی.
ئایا کردنهوهی پێشانگای تایبهت نیشانهیه بۆ قۆناغێکی تایبهتی ژیانی هونهریی هونهرمهند؟
ئایا بۆ ههر تابلۆیهکی هونهریی پێویست به بیرکردنهوهی پێشوهخت ههیه؟
ئایا بینهرانی پێشانگاکان له قۆناغێکهوه بۆ قۆناغێکی تر جیاوازن؟
ژن له تابلۆکانی هونهرمهند (شوان عاسی) چ مانایهکی ههیه؟
وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش لە دەقی بەرنامەی ئەم هەفتەیەی ژیان لە فەرهەنگدایە:
Your browser doesn’t support HTML5