بە پێی میدیاکان حکومەتی تورکیا بریاری دەستگیرکردنی 48 رامیار زان و کەسایەتی کوردی داوە لە نێوانیان رێبەرانی کۆما جڤاکن کوردستان KCK وەکو زوبێر ئاێدار و رەمزی کەرتاڵ و چەندین لە رێبەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK وەکو جەمیل بایەک، موراد قەرەیڵان، فەهمان حوسەین و هەر وەها سالح موسلم هاو سەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی کوردی PYD .
ئاخۆ رێبازی ئەمەریکا لە دەمی دەستپێکردنی بەرێوەبەرایەتی ترامپ لە بەرامبەر تورکیادا چۆن دەبێت و گۆڕانێک بەسەردا دێت؟
رەمەزی کارتاڵ ئەندامی کۆما جڤاکن کوردستان KCK کە یەکێک لەو کەسانەدایە ناوی لەو لیستەدا هاتووە دەڵێت" ئەوەی تورکیا باسی دەکات لە پەیوەندی ئەو کەسانەدا بە رووداوەکەی ئەنکارا هیچ راستیەکی نییە، ئەوەی تورکیا دەیەوێ لە سەر سیاسەتمەدارانی کورد بە گشتی لە باکور، رۆژئاڤا، باشور، رۆژهەڵات و هەر وەها لەسەر ئاستێکی نێۆنەتەوەییدا، لە سەر ئینترپوڵ فیشار درووست بکات و لەسەر ئەو بناغەدا دەیەوێ تەنگ بە خەباتی ئێمە بێنی و سنووردار بکات و ئەمەش نیشانەی دژایەتی تورکیادایە بەرامبەر بە گەلی کورد، لەبەر ئەوەی کۆمەڵگاێ نێۆنەتەوەیی دەبێ لە راستی تورکیا تێبگەن و گوێ بە داخوازیەکانی نەدەن".
کاک رەمزی هەر وەها دەڵێت" دەبێ ئەمەریکا باش و بە روونی لە سیاسەتی تورکیا لە روژهەڵات و یارمەتیدانی داعش تێبگات، لەبەر ئەوەی تورکیا رۆڵێکی زۆر نیگەتیڤانە دەبینیت هەر لەبەر کێشەی کورد، لەبەر ئەوە هیوادارین ئەمەریکا بیر لە چارەسەرکردنێک بکاتەوە بۆ کێشەی کورد، نەک تەنها لە باکور یان رۆژئاڤا بەڵکو هەموو پارچەکانی تر و سیاسەتێکی راست و درووست لەبەر بگرێت، ئەوەیە ئومێدی ئێمە لە بەرێوەبەرایەتی نۆ لە ئەمەریکا"
کاک رەمزی دەشڵێت" راستە تورکیا و ئەردوگان دەیانەوێ کار بکەنە سەر ترامپ بۆ ئەوەی سیاسەت و رێبازەکانیان لە رۆژئاڤا،سوریا و عێراق پەسەند بکەن، کوردیش لەم بوارەدا سیاسەتی خۆیێ هەیە و لە هەرێمەکەدا لە شەری دژی داعش لە سوریا لە عێراق هێزێکی ئەساسین و کوردیش هەوڵ دەدات کە ئەمەریکا لەوە زیاتر پشتێوانی لە ئەردوگان نەکات".
Your browser doesn’t support HTML5