دیارە لە دەرئەنجامی ئەو گرژیەی کە کەوتوەتە پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و وڵاتانی رۆژئاوا( EU.USA) کاردانەوەی جۆرا و جۆر لە هەردوولا کەوتوەتەوە.
ئاخۆ ئەم ئاڵۆزی و گرژیانە، ئالۆزتر و گرژتر دەبنەوە یان شیانی هەیە چاک ببنەوە؟
شەماڵ بەشیری لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەم قەیرانەی کە لە نێوان تورکیا وڵاتانی رۆژئاوا هاتوەتە ئاراوە، کێشەیەکی ساختاری نییە، واتا لە دەرئەنجامی کۆمەڵێک بریاری هەڵەدا نەهاتوەتە ئاراوە، بەڵکو کێشەیەکی ماهیەتیە Ontological واتە لە ماهیەتی خۆێدا سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا و ئاسۆێ سیاسیان بۆ داهاتووێ رۆژهەڵاتی ناوەراست و رۆڵی تورکیا لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا قەیراناویە و دەبێتە هۆێ ئەوەی کە لە پەیوەندی لەگەڵ دونیای دەوروبەریدا نەتوانی خۆێ بگونجێنێ و قەیرانساز بێت".
کاک شەماڵ هەر وەها دەڵێت" بە هۆێ رۆڵی جیوپولتیکی تورکیا لە هەرێمی رۆژهەڵاتی ناوەراست، ئەمە وا دەکات پەیوەندیەکانی هەم لەگەڵ روسیادا هەستیار بێت، هەم لەگەڵ ئێران و سوریادا وە هەم لە پەیوەندی لەگەڵ ئەوروپادا، تورکیا وەکو پردی نێوان ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەراست تەماشا دەکرێ، وڵاتێکی ئەوها هەڵگری یەک دونیا حساسیەتی ئەمنیەتی، سیاسی، ئابوریە کە ئەمانە بە درێژایی 300 ساڵی رابوردوودا، هەر لە سەردەمی ئیمپراتوری عوسمانیەوە تا ئەمرۆ هەوڵ دراوە رۆڵێکی تاێبەت بۆ تورکیا تەرخان بکرێت، ئەمەی کە ئەمرۆ تورکیا لە دەرئەنجامی سیاسەتەکانی نێوە عوسمانی خۆێدا لە تورکیادا پەیرەوی دەکا بوەتە هۆکاری ئەوەی کێشەیەکی ماهیەتی قووڵ لە پەیوەندیەکانی خۆێدا بێتە ئاراوە، ک هەم ببێتە مەترسیەک بۆسەر ئاسایشی و ئارامی رۆژهەڵاتی ناوەراست وە هەم بۆ سەر ئاسایشی و ئارامی وڵاتانی ئەوروپاییش".
کاک شەماڵ دەشڵێت" ئاسۆێ ئەم پێشکەوتنە سیاسیە بە لەبەر چاوگرتنی ئەو بارودۆخە سیاسیەی کە ئێستاکە لە ئارادایە، ئەو پەیامەمان پێی دەدا کە پەیوەندیەکانی دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ دونیای دەوروبەریدا رۆژ بە رۆژ لە قووڵبوون و بەددتردایە وە هیچ ئاسۆیەک لە رۆژی ئەمرۆدا بەدی ناکری کە ئەم کێشانە بەرەو کەمی و کزی برۆن".
Your browser doesn’t support HTML5