رێکخراوەی " لوتکەی جیهانی نوێ" لە رۆژانی 26/27 نۆڤامبر لە شاری ئۆسلۆ – نورویژ بەرنامەیەکی سازداوە بۆ ناساندن و پشتێوانیکردن لە بەرێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوا، بە بانگهێشتکردنی بەرپرسان و نوێنەرانی رۆژئاوا و رامیار زانان و دپلۆماتانی نێۆنەتەوەیی، ئەکادیمیسیۆن، رۆژنامەنووسان، خوێندکاران و هونەرمەندان لە بەرنامەیەکی کەلتوری، فەرهەنگی. سیاسیدا
رەفیق غەفور ئەندامی کونسەی بەریوەبەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK و یەکێک لە چالاکانی ئەو بەرنامەدا، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " مەبەست لەو چالاکیەی " لوتکەی دونیای نوێ" پێکهێنانی باڵیۆزخانەیەکی کاتیە، یان چالاکیەکی کاتیە بۆ ناساندنی رۆژئاوای کوردستان لە دەرەوەی خۆێ کە ئاخۆچ جۆرە سیستمێکە، چ جۆرە بەرێوەبەرایەتیەکە، خۆسەری دیمۆکراتیک چییە و رۆژئاوای کوردستان لە چ رەوشێکدا دەژێ".
کاک رەفیق هەر وەها دەڵێت" ساڵح موسلم، ئاسیا عەبدوڵا، ئاڵدار خەلیل، سنەم مەحەمەد و هەندێکی تر لە نوێنەرانی رۆژئاوا کە لە دەەوەی وڵات دەژێن، لە نێوان ئەو کەسانەدان کە لەو چالاکیەدا بەشدارن و شوێنی بەرنامەکە وەکو تابلۆیەکی هونەری درووستکراوە کە هەندێ ئەندازیار و هونەرمەند نورویژ بەشدار بوون لە درووستکرنیدا".
کاک رەفیق دەشڵێت" لە رووێ میدیاییەوە رۆماڵێکی باشی کراوە، هەر پێش کردنەوەی کۆنفرانسەکە گەورەترین رۆژنامەی نۆرویژی بە درێژی لەسەری نووسی و بێجگە لەوە تەلفزیۆن و میدیای تری نورویژ بە باشی لە سەریان نووسی، هەر وەها میدیا کوردیەکان و هەر وەها ئەوانەی دەرەوەش خەریکی رۆماڵکردنی ئەو چالاکیە بوون".
Your browser doesn’t support HTML5