وەکو دوبینرێت و دەبیسترێت دەوڵەتی تورکیا بە فەرمانی ئەردوگان ئەوەی دەیەوێ دەیکات، چ لە دەستگیرکردنی هاووڵاتیانی ئاساییەوە بگرە تا میدیاکاران و پەرلەمانتاران.
ئاخۆ ئەگەر بێت و تورکیا فیشارێکی دەرەکی لەسەر بێت دەتوانێ هەر وا لەسەر ئەو کارە بەردەوام بێت؟
ئارێز ئەندەریاری رۆژنامەوان و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بە دڵنیاییەوە ئەگەرفیشارێکی دەرەکی لەسەر تورکیا بێت، نەخێر ناتوانێت، ئێستاکە بۆشاییەک بەهۆێ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمەریکاوە بە جۆرێک بۆشاییەک یان بێدەنگیەک باڵی کێشاوە بەسەر بەشێکی زۆر لە دۆسیە سیاسیەکانی دونیادا، کە یەکێک لەوانە مەسەلەی ناتۆ و تورکیادایە کە چاوەروانی ئەوە دەکرێ ئاخۆ هەڵویستی ترامپ چۆن ئەبێ بەرامبەر بە ناتۆ و تورکیادا، بێگومان ئەگەر ئەو هەڵوێستە، هەڵوێستێکی گوشارتوند بێت، بە دڵنیاییەوە دەوڵەتی تورکیا ناتوانێ بەردەوام بێت".
کاک ئارێز هەر وەها دەڵێت" دانوستاندنەکان بوون بە ئەندام بوون لە یەکێتیی ئەوروپا، چاکسازی لە ناو خودی تورکیا ، چاکسازی ئابوری، چاکسازی لە بواری مافەکانی مرۆڤ و کۆمەلێک دۆسیەی کە، کە خاڵی هاوبەشی نێوان وتو وێژەکانی تورکیا ویەکێتیی ئەوروپا بوون، ئێستا تورکیا هەموو ئەوانەی هەڵپەساردووە، ئەگەر چاوی ڵێکەیت ئەردوگان لە هەندێ لە ووتەکانیدا، لە قسەکانیدا بە راستەوخۆ دەڵێت گرنگ نییە بەلای منەوە ، یەکێتیی ئەوروپا یان دونیا بە من ئەلێن دیکتاتۆر یا نە".
Your browser doesn’t support HTML5