ئادەم ئوزۆن: تا ئێمە لە بریارەکانمان دژ بە ئەردوگان درەنگتر بین ئەو وەکو هیتلر، موسلینی و فرانکۆ دیکتاتۆرتر دەبێت

Adem Uzun

لە هەفتەی رابوردوودا پەرلەمانی ئەوروپا بریاری دا لە راگرتنی داخوازی تورکیا بۆ ئەندامبوونی لە یەکێتیی ئەوروپادا، هەر دووێنیش راوێژکاری ئەڵمانی ئەنگیلا میرکڵ راگەیاند کە ئەویش دژ بە دانوستاندنە لەگەڵ تورکیا. ئاخو تورکیا هیچ شانسێکی تری ماوە بۆ بەشدرابوون لە یەکێتیی ئەوروپا؟

ئادەم ئوزون ئەندامی کونسەی رێبەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەو بریارەی پەرلەمانی ئەوروپا پێشنیارە، وە بریارە لە مانگی 12 وەزیرانی یەکێتیی ئەوروپا کۆببنەوە و لەسەری وتو وێژ بکەن و لەو بروایەدام ئەوانیش ناچارن ئەو بریارە لەبەر چاو بگرن، بەڵام باوەر ناکەم ئەندامیەتیەکەی رابگرن بەڵکو ئەو رێکەوتنانەی لە بارەی گومرگەوە واژوو کراوون شیانی راگرتنیان هەیە".

کاک ئادەم هەر وەها دەڵێت" EU دەیەوەی پەیامێک بە تورکیا بدات کە ئەو شتانە بەم شێوە ئەنجام نادرێن و تۆ ناتوانیت هەر جار وا لە ئێمە هەڕەشە بکەیت و ژیانی مرۆڤەکان بخەیتە مەترسیەوە، دەوڵەتی ئەڵمانیا دەلێت ئێمە بەردەوام بێن لە پەیوەندیەکانماندا لەگەڵ تورکیا، بەڵام لە ناو ئەوروپاشدا شتێک کە تا ئێستا باسی لەسەر نەکراوە ئەوەیە، هەر چەند ئێمە درەنگتر بریاری خۆمان وەربگرین، ئەردوگان دیتاتۆرتر دەبێت، ئێمە تا ئێستا هەڵەمان کرد ووتمان با تێکەڵاویمان هەبێت و بەڵکو کاریگەریمان لەسەر ئەردوگان هەبێت، بەڵام مەخابن تا درەنگتر بین ئەو دیکتاتۆرتر دەبێت".

کاک ئادەم دەشڵێت" هەڕەشەی ئەردوگان بە کردنەوەی دەرگا و سنورەکان بە رووێ پەنابەراندا نەک هەر پێشیلیە لە پرینسیپەکان EU بەلکو پێشێلیە لە پرینسیپەکانی ئیسلام، کریستیانەتی، پرینسیپەکانی مرۆڤایەتی، جیهان، UN ، ئەگەر بێێت و ئەردوگان هەڕەشەکەی جێ بەجێ بکات سەدان هەزار پەنابەر سواری قایەق – کەشتی بکات و بخاتە دەریای سپی وە دەیان هەزار لەوانیش بەم زستانە بمرن، لەوانەیە ئەو کات هەموو کەسێک تاوانباری ئەردوگان بکات بە کوشتنی دەیان هەزاران کەس و ئیتر ئەردوگان ئەو کات نتوانی تاوانباری کەس بکات وە ئەو هەڕەشەکانی ئەردوگان دژ بە هەموو نرخێکی مرۆڤایەتی و نێۆنەتەوەییە".

Your browser doesn’t support HTML5

Interview with Adem Uzun